ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی سابڵاغ لە ڕەشەمەی ١۴٠٣ی هەتاوی ٢٠٢۴ی زایینی بە ژمارەی فەرمیی ٢۵١ی وەزارەتی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی دەستی بە کار کردووە. ئەو ناوەندە لەو ماوەیەدا گەڵی چالاکیی فەرهەنگی هەبووە. هەموو حەوتووان دانیشتنی زانستی لە بواری جۆربەجۆردا بەڕێوە بردووە و دەنگ و وێنەی ئەو دانیشتنانە لە تۆڕی کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بووەتەوە.
ناوەندی جامی لەو ماوەیەدا چەند وانەی جۆربەجۆری لە بوارەکانی وێنەگەری، ڕیشەشناسیی وشە (ئیتیمیۆلۆژی)، بەڵگە و سەندناسی، ڕێنووس و ڕیزمان، چیرۆکنووسی، زمانناسی، … بەڕێوە بردووە.
ناوەندی جامی چەند لکی زانستی وەک مێژوو، زانستە مرۆڤییەکانی هەر ئێستا چالاکی دەنوێنن.


