مەهاباد، یەکەم ژمارەی خاکەلێوەی ١٣٨٠ ی هەتاوی ٢٠٠١ی زایینی بڵاو بۆتەوە. ئەو گۆڤارە فەرهەنگی ئەدەبی هونەرییە ماوی ٢۵ ساڵە بەردەوام چاپ و بڵاو دەبێتەوە و هەتا ئێستا ٢٣۵ ژمارەی لێ بڵاو بۆتەوە. مەهاباد لە ماوەی وەشانی خۆیدا ئاوڕی داوەتە سەر گەلێ لایەبی کەلتووری، زمانی، مێژوویی و ئەدەبی کوردی. مەهاباد بە زاراوەی سۆرانی دەردەچێ. لە پێناو گەشە پێدانی چاند و ڕۆشنبیریی کوردی گەلێ قەڵەم بەدەست دەوریان تێدا هەبووە. بەروبووی تێکۆشانی ئەو سالانە ئارشیوێکی بەنرخە کە هەر ئێستا هەم لە سەنتەری گۆڤارەکەدا ڕاگراوە و هەمی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەتوانن دەستتان پێی ڕابگا. مەهاباد حەولێکی زۆری بۆ یەکدەست کردنی ڕێنووسی کوردی سۆرانی داوە.

