دانیشتنی حەوتوانە 53

◉ناوەندی فەرهەنگی ــ هونەریی جامی◉
پەنجاو سێهەمین دانیشتنی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بەڕێوە چوو.
تەوەر: ئەندیشە و نڤیسار
دەلاقەیەک بەرەو ئاسەوار و کەسایەتی فکریی مامۆستا ئەحمەد قازی
وتاربێژان: ئەحمەد بەحری، د شەهباز موحسێنی، د ئەحمەد ئەحمەدیان، سواڕە فتووحی ، د خالەق جەلیلنژاد
کۆڕگێڕ: قاسم تاباک
دانیشتنی ژومارە پەنجاوسێهەمی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداریی ئەندامانی جامی، تاقمێک لە نووسەران و ژمارەیەک لە قەڵەم بەدەستان، ڕۆژی دووشەممۆ ١٢ی جۆزەردان ١٤٠٤ لە نووسینگەی ناوەند بەڕێوە چوو.
☜ ناوەندی فەرهەنگی هونەیی جامی لە دڕێژەی ئێواره دانیشتنەکانی حەوتوانەی خۆیدا ئەو دانیشتنەی تەرخان کرد بۆ یادکردنەوە و شرۆڤەی کارنامەی فیکری و فەرهەنگی مامۆستا “ئەحمەد قازی”. لەو بەرنامەیە پێنج کەسایەتی لە چەندین ڕوانگەوە باسیان له کەسایەتی مامۆستا قازی کرد.
☜ سەرەتا مامۆستا “ئەحمەد بەحری” قسەکانی خۆی لە سەر کەسایەتیی مامۆستا قازی پێشکەش کرد. لە ڕوانگەی بەڕێزیان، مامۆستا قازی کۆمەڵێک تایبەتمەندیی فیکری و شەخسییەتی هەبوو وەک پێشینەی نووسین، پێشینەی سیاسی و داکۆکی کردن لە مافی گەلەکەی، پێشینەی بنەمالەیی و تواناکانی فیکری خۆی هەموو پێکەوە وایان کرد مامۆستا قازی باشترین جێگری مامۆستا هێمن لە گۆڤاری سروە بێ. هەر وەها کوتیان، هیچ گومانم نییە، لە ئیدارەی گۆڤاری سروە مامۆستا قازی دەگەڵ گرفت و ئاریشەی گەورە ڕووبەروو بووە بەڵام کەسایەتی کاریزماتیک، سەربەخۆیی لە بریاردان، پارستنی سەنگ و پێگەی نووسەری کورد و کۆمەلانی خەڵک هێزێکی تایبەتی دابوویە تا بە سەر گرفتەکاندا زال بێ.
☜ کارناسی دووەم، دوکتۆر شاباز موحسێنی لە سەر وەرگێرانەکانی مامۆستا قازی قسەی کرد. لە ڕوانگە بەڕێزیان، قازی لە وەرگێراندا کۆمەڵێک مێعیاری ڕەچاو دەکرد وەک: پاراستنی لەحن و چوارچێوەیەی مێژوویی و کۆمەلایەتی دەق ئاگاداری بە سەر زمانی فەرهنگی دەق و شاڕەزایی تەواو لە سەر زمانی کوردی و وردەکارییەکانی ئەو زمانە هەموویان لە پەنایەک وایانکردبوو وەرگێرانی مامۆستا قازی تایبەت و جێگای سەرنج بێ.
☜ دوکتۆر ئەحمەد ئەحمەدیان لە سەر زمانەوانی و واتاسازیی زمانی لە نووسینەکانی مامۆستا قازی باسەکەی خۆی پێشکەش کرد. بەڕێزیان بە ئاوردانەوە لە فەرە ڕەهەندی لە کارەکانی مامۆستا باسەکەی دەست پێکرد. لە ڕوانگەی بەڕێریان، مامۆستا قازی وتاربێژ، وتارنووس، کوردیزان، فارسی زانێکی بەتوانا بوو. لە تەنز نووسیدا خاوەن بەهەرەیەکی گەورە و بەهێز بوو. هەموو ئەوانە پێکەوە بەستێنی زمانەوانی لەخۆ دەگرن.جیا لەوانە مامۆستا قازی لە کتێبی فەرهەنگی زاراوەیی رمانی کوردی کە فەرهەنگێکی کوردی-کوردییە جیا لە تۆمارکردنی دەیان ئیدیۆم دانانی واتای کوردی خزمەتێکی زمانیی گەورەی کردووە. له دڕێژەی باسەکەش، باسی لە دروست کردنی دەیان واتاسازی سەرکەوتوو کرد کە هەموویان ئێستا وەرگیروان و دە کار دەکرێن.
☜ سوارە فتووحی وەک یار و هاوکاری گۆڤاری سروە باسەکەی خۆی پێشکەش کرد. بەڕێز فتووحی وێرای یادکردنەوە لە ڕۆژە سەختەکانی گۆڤاری سروە باسی له یەکدڵی و یەکڕەنگی دەستەی هاوکارانی سروە و دەوری مامۆستا قازی کرد. فتووحی، ئاماژەی بە چۆنێتی بەڕێوەبردنی سروە کرد کە سەرەرای هەموو گرفت و گوشارێک مامۆستا قازی بە هاودڵی و هاوفیکری هاوڕێیانی سەرکەوتوو بوو.
☜ دوکتۆر خالەق جەلیلنژاد لەو کۆرە باسی لە مێژووی ڕووناکبیری و سیاسەتوەرزی لە کوردستان و دەوری مامۆستا قازی کرد.لە ڕوانگەی بەڕێزیان لە ڕووی سونەتی فیکری مامۆستا قازی لە دڕێژەی سوننەی فیکری قوتابخانەی موکریاندا جێدەگرێ. لە باسەکەیدا پەییوەندی سیما فیکرێکانی ئەو قوتابخانە (سەیف، هەژار و هێمن) دەگەڵ مامۆستا قازی و چۆنێتی دەوڵەمەندکردنی ئەو ڕێبازه کرد. باسیشی لە پرابلێمەکانی سەردەمی مێژوویی ئەو ڕووناکبیرانە کرد و چوار ڕێبازی ڕووناکبیری لە تەجرووبەی زیستەی کۆمەڵگای کوردستان ئاماژەی پێکرد کە چۆن قازی و هاونەسڵانی لە هەمبەر پرسەکانی ئەو دەورە تاریخی کوردستان مێتۆدێکی نوێی فیکریان دروست دەکەن. لە بەشی کۆتاییدا، باسی لە کارکردی ئەو ڕێبازه فیکرییە بۆ پرسەکانی ئێستای کۆمەڵگای کوردی کرد.
ڕێکەوت: ١٢/ ٣/ ١٤٠٤
بۆ وەرگرتنی فایلی دەنگی ئەودانیشتنە کلیک بکە سەر ئەو لینکەی ژێرەوە (دەست داگرە سەر ئەو بەستەر یا بەستنە) کە دەتبەستێتەوە بە فایلی دەنگی دانیشتنەکە لە تێلێگڕام.
کە پێوەندیت نیە بە تێلێگڕام دەتوانی بۆ وەرگرتنی فایلەکە ڕاستەوخۆ پێوەندی بگری بە ژمارە تێلێفۆنی بەشی پێوەندی ماڵپەڕەکەمان.