دانیشتنی حەوتوانە 61

◉ناوەندی فەرهەنگی ــ هونەریی جامی◉
شێست و یەکەمین دانیشتنی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بەڕێوە چوو.
تەوەر: ڕۆمانتیسزم و ئەدەبیاتی کوردی
وتاربێژ: دوکتور خالەق جەلیلنژاد
کۆڕگێڕ: قاسم تاباک
دانیشتنی ژومارە شێست و یەکی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداریی ئەندامانی جامی، تاقمێک لە نووسەران و هۆگرانی فەرهەنگ و ئەدەب و ژمارەیەک لە قەڵەمبەدەستان، ڕۆژی دووشەممۆ ١٣ی گەلاوێژی ١٤٠٤ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەند بەڕێوە چوو.
☜ ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی لە دڕێژەی ئێوارەدانیشتنەکانی حەوتووانەی خۆیدا، ئەو دانیشتنەی تەرخان کرد بۆ بابەتێکی گرینگ لە ژێر سەردێری “بنەماکانی فکری و کۆمەڵایەتی گوتاری ئەدەبی کورد ” کە لە لایەن دوکتور خالەق جەلیلنژاد پێشکەش کرا.
وتاربێژ باسەکەی خۆیی به چەند تەور دابەش کرد.
بەشی یەکەم؛ پەیوەندی نەزەری مابەینی ئەدەبیات و کۆمەڵگا و پێشهات و مێژووی کۆمەڵایەتی. لەو بەشە لە ڕوانگە بیرمەندانی وەک: لوکاچ ، گولدیسمەن، باختین، ژولین فروید، فردریک جیمسون ئەو پەیوندیەی ڕوون کردەوە.
لە بەشی دووەم دا؛ باسی لەوە کرد هیچ ڕێبازیک فکری لە بۆشاییدا لە دایک نابێ. هەموو گوتارێکی مەعەریفی لە ڕووی مێتود و ئیپیستمە لە گفتوگۆ دەگەڵ دیسکۆرسەکان و پرابلێمەکان مێژوویی و سەردەمی خۆیاندا لە دایک دەبن. باسی لەوەش کرد کە ڕۆمانتیسزم وەک ڕێبازیکی فکری – کۆمەڵایەتی لە کانتێکسی تایبەت بە خۆیی لە دایک بووە کە هەمان گوتاری ڕەوشەنگرییە.
لە بەشی سێیەمدا؛ زەمینە و بەستێنی فکری کۆمەڵایەتی سیاسی دروست بوونی ڕۆمانتیزمی لە سێ قانغی، شۆڕشی زانستی، ڕەوشەنگەری و گوتاری پاش ڕەوشەنگەریدا هێنایە بەر باس و باسی لەوە کرد ڕۆمانتیزم وەک گوتارێکی مەعریفی حەولی ڕەدکردنەوەی ئێلەمانەکانی و لایەنە نەرێنییەکانی شۆڕشی ڕەوشگەری داوە.
لە بەشی چوارم؛ ڕۆمانتیزمی وەک ڕێبازێکی فکری، ئەدەبی باس کرد و ئەو دەستگاە فەلسەفی و کۆمەڵایەتیانەی زەمینە و بەستێنی ئەو ڕێبازەیان سازکردووە وەک فەلسەفەی ئیدئالیسمی ئالمانی، شۆڕشی فەرانسە، شۆڕشی پیشەسازی و ڕووخانی چینی ئەشراف و سەرهەڵدانی بۆرژوازی باس کرد.
بەشی پێنجم؛ باسێ لە زمینە و کانتێکسێ مێژوویی و کۆمەڵایەتی و سیاسێ سهرهەڵدانی ئەدەبیاتی نوێ، مۆدێرنیتەی کوردی و ڕۆمانتیزم له کوردستان کرد و ڕەوتی مێژوویی ئەو جەریانەی بە فەکتی مێژوویی ڕوون کردەوە.
لە بەشی شەشەم؛ باسی لە ڕابەران و پێشەنگانی ئەو ڕێبازه کرد کە بریتین لە پیرەمێرد و شیح نووری و گۆران و ….
☜ بەشێکی تری بەرنامەکە بریتی بوو لە “پرسیار و وڵام”. لەم بەشەدا ئامادەبووان پرسیارەکانی خۆیان لە بابەت تەوەری باسەکە خستە ڕوو و وڵامی پێویست لە لایان وتاربێژەوە پێشکەشی ئەو بەڕێزانە کرا
ڕێکەوت: ١٣/ ٥ / ۱۴۰۴
بۆ وەرگرتنی فایلی دەنگی ئەودانیشتنە کلیک بکە سەر ئەو لینکەی ژێرەوە (دەست داگرە سەر ئەو بەستەر یا بەستنە) کە دەتبەستێتەوە بە فایلی دەنگی دانیشتنەکە لە تێلێگڕام.
کە پێوەندیت نیە بە تێلێگڕام دەتوانی بۆ وەرگرتنی فایلەکە ڕاستەوخۆ پێوەندی بگری بە ژمارە تێلێفۆنی بەشی پێوەندی ماڵپەڕەکەمان.