دانیشتنی حەوتوانە 10

🌍 ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی
♦ دەیەمین دانیشتنی زانستیی ناوەندی جامی بەڕێوە چوو
↩ تەوەر: چاوخشاندنێک بە سەر کەونارناسیی کوردستان(بەشی دوویەم)
↩ کۆڕگێڕ: یاقووب خزری
↩ وتاربێژ: ڕەحمەت نادری(کەونارناس و لێکۆڵەر)
.
✅ دەیەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری هۆگرانی فەرهەنگی کوردی، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی بەڕێوە چوو.
وانەوتاری ئەم حەوتوویە لە ژێر سەردێڕی “چاوخشاندنێک بە سەر کەونارناسیی کوردستان(بەشی دوویەم)” لە لایەن “ڕەحمەت نادری کەونارناس و لێکۆڵەر” پێشکێش کرا. وتاربێژ، لەم وانەوتارەدا بە شێوەیەکی زانستی و بە پشتبەستن بە لێکۆڵینەوە زانستییەکانی ئەم بوارە لە بابەت کەونارناسیی، پێشەکییەکی لە سەر کەونارناسی بە سرنج دان بە نەقشە، وێنە و بەڵگەکانی بەردەست لە چواچێوەی جوغڕافیای کوردستان پێشکێش کرد. بۆ سەلماندنی ئەم بەشەش، بەڵگە و ئاسەوارە مێژوویییەکانی خستە بەر دیدی بەشداربووان.
.
✅ بەشێکی تری بەرنامەکە بریتی بوو لە ” پرسیار و وڵام”. لەم بەشەدا ئامادەبووان پرسیارەکانی خۆیان لە بابەت تەوەری باسەکە خستە ڕوو و وڵامی پێویست لە لایان وتاربێژەوە ئاراستەی ئەو بەڕێزانە کرا.
✅ لە پاژی کۆتایی بەرنامەدا پارچە مووسیقایەکی ڕەسەنی کوردی لە لایەن هونەرمەندی دەنگخۆش کاک سەلاحی خزری پێشکێشی ئامادەبووان کرا.
🗓 ١٤٠٣/٠٢/٢٧
✔ لینکی کاناڵ:
https://t.me/nawendy1
بۆ وەرگرتنی فایلی دەنگی ئەودانیشتنە کلیک بکە سەر ئەو لینکەی ژێرەوە (دەست داگرە سەر ئەو بەستەر یا بەستنە) کە دەتبەستێتەوە بە فایلی دەنگی دانیشتنەکە لە تێلێگڕام.
کە پێوەندیت نیە بە تێلێگڕام دەتوانی بۆ وەرگرتنی فایلەکە ڕاستەوخۆ پێوەندی بگری بە ژمارە تێلێفۆنی بەشی پێوەندی ماڵپەڕەکەمان.