دانیشتنی حەوتوانە 11

🌍 ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی
♦ یازدەهەمین دانیشتنی زانستیی ناوەندی جامی بەڕێوە چوو
↩ تەوەر: هەڵسەنگاندانی زانستیی فەرهەنگەکان و وشەنامە کوردییەکان( بە جەخت کردن لەسەر فەرهەنگ و وشەنامە گشتییە سۆرانییەکان)
↩ کۆڕگێڕ: یاقووب خزری
↩ وتاربێژ: دوکتور ئەحمەد ئەحمەدیان(زمانناس و لێکۆڵەر)
.
✅ یازدەهەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری هۆگرانی ئەدەب و فەرهەنگی کوردی، ڕۆژی دووشەممە، ٧ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی بەڕێوە چوو.
وانەوتاری ئەم حەوتوویە لە ژێر سەردێڕی “هەڵسەنگاندانی زانستیی فەرهەنگەکان و وشەنامە کوردییەکان( بە جەخت کردن لەسەر فەرهەنگ و وشەنامە گشتییە سۆرانییەکان)” لە لایەن “دوکتور ئەحمەد ئەحمەدیان، زمانناس و لێکۆڵەر” پێشکێش کرا. وتاربێژ، لەم وانەوتارەدا لە چوارچێوەی پێوەر و مێتۆدە دیاریکراوەکانی فەرهەنگنووسی، فەرهەنگ و وشەنامە کوردییەکانی هەڵسەنگاند. د.ئەحمەدیان وەک نموونە فەرهەنگەکانی هەرمان، موکریان، هەنبانەبۆرینە، زەبیحی و خاڵی شرۆڤە کرد و چوارچێوە و مێتۆدۆلۆژیی ئەم فەرهەنگانەی لێک دایەوە.
بەشێکی تری بەرنامەکە بریتی بوو لە ” پرسیار و وڵام”. لەم بەشەدا ئامادەبووان پرسیارەکانی خۆیان لە بابەت تەوەری باسەکە خستە ڕوو و وڵامی پێویست لە لایان وتاربێژەوە ئاراستەی ئەو بەڕێزانە کرا.
🗓 ١٤٠٣/٠٣٫٠٧
✔ لینکی کاناڵ:
https://t.me/nawendy1
بۆ وەرگرتنی فایلی دەنگی ئەودانیشتنە کلیک بکە سەر ئەو لینکەی ژێرەوە (دەست داگرە سەر ئەو بەستەر یا بەستنە) کە دەتبەستێتەوە بە فایلی دەنگی دانیشتنەکە لە تێلێگڕام.
کە پێوەندیت نیە بە تێلێگڕام دەتوانی بۆ وەرگرتنی فایلەکە ڕاستەوخۆ پێوەندی بگری بە ژمارە تێلێفۆنی بەشی پێوەندی ماڵپەڕەکەمان.