دانیشتنی حەوتوانە 12

🌍 ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی
♦ دوازدەهەمین دانیشتنی زانستیی ناوەندی جامی بەڕێوە چوو
↩ تەوەر: شی کردنەوەی ئەدگار و ماناگەلی بەیت
↩ کۆڕگێڕ: قاسم تاباک
↩ وتاربێژ: مەنسوور بەهرام بەیگی(لێکۆڵەر)
.
✅ دوازدەهەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری هۆگرانی ئەدەب و فەرهەنگی کوردی لەشارەکانی مەهاباد، بۆکان، نەغەدە و سەقز، ڕۆژی دووشەممە، ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی بەڕێوە چوو.
وانەوتاری ئەم حەوتوویە لە ژێر سەردێڕی “شی کردنەوەی ئەدگار و ماناگەلی بەیت” لە لایەن “مەنسوور بەهرام بەیگی (لێکۆڵەر)” پێشکێش کرا.
وتاربێژ لەم وانەوتارەدا سەرەتا پێشەکییەکی لەسەر چەمکی گێڕانەوە لە ڕوانگەی هانا ئارێنت و،پێوەندی ئەو تیۆرییە لەگەڵ بەیت باس کرد. پاشان تیشکی خستە سەر شیکاری مانا و ئەدگاری بەیت و وردەکارییەکانی ئەم پێوەندییەی لێک دایەوە.
لە درێژەدا دەستوپێوەندییە ماناییەکانی بەیتی بە شێوەیەکی تەحلیلی خستە بەر باس. شی کردنەوەی ڕەهەندەکان و ئەدگاری بەیت لە بەشە جۆراوجۆرەکانی کوردستانیش بەشێکی تر لەم وانەوتارە بوو کە وتاربێژ بە وردەکارییەوە شرۆڤەی کرد.
بەشێکی تری بەرنامەکە بریتی بوو لە ” پرسیار و وڵام”. لەم بەشەدا ئامادەبووان پرسیارەکانی خۆیان لە بابەت تەوەری باسەکە خستە ڕوو و وڵامی پێویست لە لایان وتاربێژەوە ئاراستەی ئەو بەڕێزانە کرا.
🗓 ١٤٠٣/٠٣٫٢١
✔ لینکی کاناڵ:
https://t.me/nawendy1