دانیشتنی حەوتوانە 13

🌍 ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی
♦ سێزدەهەمین دانیشتنی زانستیی ناوەندی جامی بەڕێوە چوو
↩ تەوەر: “ئۆستوورەناسی و دەسپێکی میتۆلۆژیی کوردی”(بەشی دوویەم)
↩ بەڕێوەبەر: قاسم تاباک
↩ وتاربێژ: دوکتور حوسێن میکائیلی
.
✅ سێزدەهەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری هۆگرانی ئەدەب و فەرهەنگی کوردی، ڕۆژی دووشەممە ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی، بەڕێوە چوو. سەرەتای بەرنامە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر بابەتی ئەندامان خوێندرایەوە. لەو بەشەدا بەڕێز حەسەن محەممەدی شێعرێکی لە قالبی “تەرجیعبەند”دا پێشکێشی ئامادەبووان کرد. لەپارتی دوویەمی دانیشتنەکەدا وانەوتاری ئەم حەوتوویە ئاراستەی بەشداربووان کرا.
وانەوتاری ئەم حەوتوویە لە ژێر سەردێڕی “ئۆستوورەناسی و دەسپێکی میتۆلۆژیی کوردی”(بەشی دوویەم)، لە لایان “دوکتور حوسێن میکائیلی، مامۆستای زانکۆ لە شاری بۆکان” پێشکێش کرا. وتاربێژ، لەم وانەوتارەدا، سەرەتا کورتەیەکی لە وانەوتاری یەکەم ئاراستە کرد، پاشان ڕەهەندە تیۆری و بەستێنەکانی ئۆستوورەی لە پێوەندی لەگەڵ ڕوویکەردەکانی تری زانستی مرۆڤایەتی شی کردەوە. چۆنێتی ڕوانینی ڕوویکەردەکانی پێکهاتەخوازی، دەروونشیکاری، مێژوویی، بابێلیسم، هێمایی و هتد سەبارەت بە ئۆستوورە و چەمکی ئۆستوورەناسی لەم بەشەدا تەوەری سەرەکی باسەکە بوو. وتاربێژ هەموو وردەکارییەکانی پەیوەست بەو ڕوویکەردانەی لێک دایەوە و شڕۆڤەی کرد.
.
بەشێکی تری بەرنامەکە بریتی بوو لە ” پرسیار و وڵام”. لەم بەشەدا ئامادەبووان پرسیارەکانی خۆیان لە بابەت تەوەری باسەکە خستە ڕوو و وڵامی پێویست لە لایان وتاربێژەوە درایەوە.
🗓 ١٤٠٣/٠٤٫٠٤
✔ لینکی کاناڵ:
https://t.me/nawendy1