دانیشتنی حەوتوانە 15

🌍 ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی
♦ پازدەهەمین دانیشتنی زانستیی ناوەندی جامی بەڕێوە چوو
↩ تەوەر: ئاخێزگەی گێڕانەوە و سەرهەڵدانی ڕۆمانی نوێ(وانەوتاری دوویەم)
↩ بەڕێوەبەر: قاسم تاباک
↩ وتاربێژ: حەسەن محەممەدی( ڕۆماننووس و لێکۆڵەر)
.
✅ پازدەهەمین دانیشتنی زانستیی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری هۆگرانی ئەدەب و فەرهەنگی کوردی، ڕۆژی دووشەممە، ١١ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی بەڕێوە چوو.
✔سەرەتای بەرنامە خاتوو بەفرین شەڕەفکەندی چیرۆکنووس، بە خوێندنەوەی چیرۆکێک کۆڕەکەی دەست پێکرد.
✔ لە پاژی دوویەمی دانیشتنەکەدا وانەوتاری ئەم حەوتوویە لە ژێر سەردێڕی: ” ئاخێزگەی گێڕانەوە و سەرهەڵدانی ڕۆمانی نوێ ” لە لایان حەسەن محەممەدی “ڕۆماننووس و لێکۆڵەر” پێشکێش کرا. وتاربێژ، لەم وانەوتارەدا تیشکی خستە سەر ڕوانگە و بۆچوونە مێژوویییەکان سەبارەت بە چەمکی گێڕانەوە. لەم تەفسیرەدا جێگەوپێگەی گێڕانەوە لە قالبەکانی حەماسە، ئۆستوورە و فۆلکلۆردا(بە تایبەت حەقایەت و ئەفسانەکان) شی کرایەوە. شایانی باسە ئەم بابەتە لە دەلاقەی کۆمەڵناسی ئەدەبییەوە شرۆڤە کرا.
↩ بەشێکی تری بەرنامەکە بریتی بوو لە ” پرسیار و وڵام”. لەم بەشەدا ئامادەبووان پرسیارەکانی خۆیان لە بابەت تەوەری باسەکە خستە ڕوو و وڵامی پێویست لە لایان وتاربێژەوە ئاراستەی ئەو بەڕێزانە کرا.
↩ لە بەشێکی تری دانیشتنەکەدا “ئاوارە حوسێنزاده” شاعیری بەڕێز پارچە شێعرێکی پێشکێشی بەشدار بووان کرد و کۆتاییبەخشی دانیشتنی ئەم حەوتوویە بوو.
🗓 ١٤٠٣/٠٤/١٨
✔ لینکی کاناڵ:
https://t.me/nawendy1
بۆ وەرگرتنی فایلی دەنگی ئەودانیشتنە کلیک بکە سەر ئەو لینکەی ژێرەوە (دەست داگرە سەر ئەو بەستەر یا بەستنە) کە دەتبەستێتەوە بە فایلی دەنگی دانیشتنەکە لە تێلێگڕام.
کە پێوەندیت نیە بە تێلێگڕام دەتوانی بۆ وەرگرتنی فایلەکە ڕاستەوخۆ پێوەندی بگری بە ژمارە تێلێفۆنی بەشی پێوەندی ماڵپەڕەکەمان.