دانیشتنی حەوتوانە 16

⛪ ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی
↩ شازدەهەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی، بۆ خوێندنەوەی ئازادی بەرهەمی ئەندامان و بەشداربووان تەرخان کرا. لە دانیشتنی ئەم حەوتوویەدا بابەتە ئەدەبییە جۆراوجۆرەکان لە لایان بەشداربووانەوە بە شێوەی خوارەوە پێشکێشی ئامادەبووان کرا.
✔سەرەتای بەرنامە د.خالەق جەلیل نژاد ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی جامی لێدوانێکی هەبوو لەسەر کار و چالاکییەکانی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی لە سەرەتای دەست بە کار بوونییەوە(١٤٠٢٫١٢٫٣) تا ئێستا.
✔پاشان بەشداربووان بە شێوەی خوارەوە بابەتەکانیان پێشکێش کرد.
📖 شێعر: تاهیر کەریمی، محەممەد خەلیل
📖 چیرۆک: مەنسوور حامیدی، لەیلا نوورانی، ئامینە سونبولی
📖 وەرگێڕان: سوارە فتووحی
📖 پەخشان: سولەیمان پیرۆتی، ئەحمەد بەحری
🙋 ئەدەبی منداڵان: هەتاو خورشیدی، گوڵاڵە ستاوەند، کامڕان ڕەشی، محەممەد ڕەسووڵ نیا(بۆکان) و نامدار مەعرووفی منداڵی تەمەن ١١ ساڵ(خوێندنەوەی چیرۆکی ماترووس، نووسینی گوڵاڵە ستاوەند).
☀ تێبینی: ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بڕیاری داوە مانگێ جارێک دانیشتنی ئازاد بۆ خوێندنەوەی بەرهەمی ئەندامان و بەشداربووان پێک بێنی. خوازیارانی خوێندنەوەی بابەت دەتوانن بابەتەکانیان بۆ ژمارە تێلێگڕامی ناوەند(٠٩١٤٣٤٥٠٤٨٤) بنێرن.
⛪ بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی
🗒 ١٤٠٣٫٠٥٫٠١
https://t.me/nawendy1