جامی, دانیشتنی حه‌وتوانه

دانیشتنی حەوتوانە 18

🌍 ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی

♦  هەژدەهەمین دانیشتنی زانستیی ناوەندی جامی    بەڕێوە چوو

↩ تەوەر: چاوخشاندنێک بە سەر کەونارناسیی کوردستان(بەشی چوارەم)
↩  بەڕێوەبەر: سۆما تووتوونچی
↩  وتاربێژ: ڕەحمەت نادری(کەونارناس و لێکۆڵەر)
.

✅ هەژدەهەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری هۆگرانی  فەرهەنگی کوردی، ڕۆژی دووشەممە ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی بەڕێوە چوو. 
✔ پاژی یەکەمی بەرنامە بریتی بوو لە خوێندنەوەی ئازادی بەرهەمی بەشداربووان. لەم پاژەدا ڕێزدار مستەفا مەولوودی وەرگێڕانی شێعری مووسا و شەبانی مەولانای بۆ سەر زمانی کوردی پێش‌کێش کرد.
↩ لە پاژی دوویەمی ئەم دانیشتنەدا،  وانەوتاری ئەم حەوتوویە لە ژێر  سەردێڕی “چاوخشاندنێک بە سەر کەونارناسیی کوردستان(بەشی چوارەم)” لە لایەن “ڕەحمەت نادری کەونارناس و لێکۆڵەر” پێش‌کێش کرا.  وتاربێژ، لەم وانەوتارەدا بە شێوەیەکی زانستی و بە پشت‌بەستن بە لێکۆڵینەوە زانستییەکان،  شوێنەوارە گرینگەکانی کوردستانی بۆ لێکۆڵینەوەی کەونارناسی هێنایە بەر باس. ئەو شوێنەوارانە تایبەت بە چاخی نۆبەردینە بوون و وتاربێژ ئاماژەی بە دوایین لێکۆڵینەوەکانی ئەم بواره کرد.
.
✅ بەشێکی تری  بەرنامەکە بریتی بوو لە ” پرسیار و وڵام”. لەم بەشەدا ئامادەبووان پرسیارەکانی خۆیان لە بابەت تەوەری باسەکە خستە ڕوو و وڵامی پێویست لە لایان وتاربێژەوە ئاراستەی ئەو بەڕێزانە کرا. 

🗓 ١٤٠٣/٠٥/١٥

✔ لینکی کاناڵ:
https://t.me/nawendy1

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *