دانیشتنی حەوتوانە 19

🌍 ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی
♦ نۆزدەهەمین دانیشتنی زانستیی ناوەندی جامی بەڕێوە چوو
↩ تەوەر: نڤیساری ژنانە، جیاوازییەکان و خەسارناسیی دەق
↩ بەڕێوەبەر: یاقووب خزری
↩ وتاربێژان: نەسرین جەعفەری، د.بەیان عەزیزی، د.خالەق جەلیل نژاد
.
✅ نۆزدەهەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری هۆگرانی فەرهەنگی کوردی، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی بە شێوەی میزگێرد بەڕێوە چوو.
↩ لە دانیشتنی ئەم حەوتوویەدا هەر یەک لە وتاربێژان لە دەلاقەی ڕوانینی خۆیانەوە تەوەری باسەکەیان شی کردەوە.
خاتوو نەسرین جەعفەری لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد، جێگەوپێگەی ژنانی ئێمە لە ئەدەبیاتی کوردی بە گشتی و ئەدەبیاتی هاوچەرخ بە تایبەتی لە چ ئاستێک دایە و هەر وەها ئەم بابەتەی خستە ڕوو کە: “ژنانی کورد چۆن و بە چ شێوازێک دەتوانن زیاتر بێنە ناو مەیدانی نووسین و بیرکردنەوەدا”.
د.بەیان عەزیزی ئەم پڕسەیەی هێنایه ئاراوە، نڤیساری ژنانە خاوەنی چ تایبەتمەندی و خسڵەتگەلێکە و لە ڕووی مێتۆدۆلۆژییەوە چۆن هەڵدەسەنگێندرێن؟ هەر وەها عەزیزی ئاماژەی بەوە کرد، لە مێژووی نڤیساری ژنانە لە کوردستاندا هێندێک ئاستەنگ و لەمپەر هەن کە ڕێگر بووە بۆ وەی نڤیساری ژنانە ببێتە خاوەنی شوناسێکی سەربەخۆ. لە درێژەدا باسی لە هۆکارە دەرەکی و ناوخۆیییەکانی ئەم ئاستەنگانه کرد.
د.خالەق جەلیل نژاد لە وتارەکەیدا ئەم قۆناغگەلەی کە بزووتنەوەی مافخوازیی ژنان، لە مێژووی ئەندیشەی بەشەریدا، لە ڕووی ئێپیستمۆلۆژییەوە تێپەڕی کردووه هێنایە بەر باس. پاشان پرسی مافخوازیی ژنانی لە چوارچێوەی نیزامی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەی کوردیدا شڕۆڤە کرد و وردەکارییەکانی لێک دایەوە. لە ئاکامدا مێکانیزمەکانی دەرباز بوون لە ئاستەنگەکانی نڤیساری ژنانەی دیاری کرد.
.
✅ بەشێکی تری بەرنامەکە بریتی بوو لە ” پرسیار و وڵام”. لەم بەشەدا ئامادەبووان پرسیارەکانی خۆیان لە بابەت تەوەری باسەکە خستە ڕوو و وڵامی پێویست لە لایان وتاربێژەوە ئاراستەی ئەو بەڕێزانە کرا.
🗓 ١٤٠٣/٠٥/٢٢
✔ لینکی کاناڵ:
https://t.me/nawendy1