دانیشتنی حەوتوانە 20

❂ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی❂
بیستەمین دانیشتنی زانستیی ناوەندی جامی بەڕێوە چوو
تەوەر: چاو خشاندنێک بە سەر کەونارناسیی کوردستان (بەشی ۵)
بەڕێوەبەر: یاقووب خزری
وتاربێژ: ڕەحمەت نادری
✓ بیستەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری هۆگرانی فەرهەنگی کوردی، ڕۆژی دووشەممە ۲۹ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی بەڕێوە چوو.
☜ لە دانیشتنی ئەم حەوتوویەدا و لە پاژی یەکەمدا ڕێزدار مەسعوود ڕەشیدی باسێکی لە سەر بەرهەمەکەی خۆیان کرد. ئەم بەرهەمە وەرگێڕانی کتێبی کارەساتێکی مێژوویی(نووسینی عەزیز وەلیانی) بۆ سەر زمانی فارسییە کە لە لایان چاپەمەنی تەوەکولی لە شاری تاران چاپ و بڵاو کراوەتەوە. لە پاژی دوویەمی دانیشتنەکەدا مامۆستا ڕەحمەت نادری بابەتەکەی خۆی لە ژێر سەردێڕی چاوخشاندنێک بەسەر کەونارناسیی کوردستان(بەشی ٥ و کۆتایی) پێشکێشی ئامادەبووان کرد. لەم بەشەدا وتاربێژ ئاماژەی بە سایتە گرینگەکانی چاخی نۆبەردینەی لە جیهاندا کرد. پاشان جوغڕافیای کوردستانی وەک یەکێک لە گرینگترین شوێنەکانی جیهان بۆ دەسپێکی کشتوکاڵ و دەستەمۆ کردنی هێندێک لە بوونەوەرەکان دەستنیشان کرد. لە درێژەدا و لە ڕووی نەقشەکانی پەیوەست بە مرۆڤی کەونارایی، جێگەوپێگەی ئەم شوێنە گرینگانەی، لە بەراورد لەگەڵ شوێنەکانی تری جیهاندا لێک دایەوە. ئەم شرۆڤە زانستییانەشی، بە پشت بەستن بە وتارگەلی زانستی کە لە ژوڕناڵەکانی وڵاتانی ڕۆژئاواییدا چاپ کرابوون سەلماند.
✓ بەشێکی تری بەرنامەکە بریتی بوو لە ” پرسیار و وڵام”. لەم بەشەدا ئامادەبووان پرسیارەکانی خۆیان لە بابەت تەوەری باسەکە خستە ڕوو و وڵامی پێویست لە لایان وتاربێژ ئاراستەی ئەو بەڕێزانە کرا.
١٤٠٣/٠٥/٢۹
☟
https://t.me/nawendy1