دانیشتنی حەوتوانە 22

❂ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی❂
بیست و دووهەمین دانیشتنی زانستیی ناوەندی جامی بەڕێوە چوو
تەوەر: سزیان وەفر (ئاوڕێک لە ئەدەبیاتی خوارووی کوردستان)
بەڕێوەبەر: قاسم تاباک
وتاربێژ: د.عەلی ئولفەتی (شاعیر و توێژەری کرماشانی)
✓ بیست و دووهەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری هۆگرانی فەرهەنگی کوردی، ڕۆژی یەکشەممه ۱۱ی خەرمانان ١٤٠٣ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی بەڕێوە چوو.
☜ دوکتۆر عەلی ئولفەتی لە کرماشانەوە بەشداری دانیشتنی ئەو حەوتوویە بوو. بەڕێزیان سەرەتا لەسەر ناوچەی کرماشان و ئیلام و زاراوە و بنزاراوەکانی ئەوێ دوا. ھەر وەھا زانیاریی بەکەلکی لەسەر دەوڵەمەندیی ئەو شوێنە لە باری کەلتووری و زمانییەوە بۆ بەشداران ھێنایە ئاراوە. باسی جموجوولی ئەدەبیی و چەند کۆپلە شێعری خۆی نێوئاخنی ئەو دانیشتنە کرد. دانیشتنەکە بە ھەندێ پرسیار و وڵامی دوکتۆر ئولفەتی کۆتایی ھات.
✓ بەشێکی تری بەرنامەکە بریتی بوو لە ” پرسیار و وڵام”. لەم بەشەدا ئامادەبووان پرسیارەکانی خۆیان لە بابەت تەوەری باسەکە خستە ڕوو و وڵامی پێویست لە لایان وتاربێژ ئاراستەی ئەو بەڕێزانە کرا.
١٤٠٣/۰۶/۱۱
☟
https://t.me/nawendy1