جامی, دانیشتنی حه‌وتوانه

دانیشتنی حەوتوانە 23

❂ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی❂

بیست‌ و سێیەمین دانیشتنی زانستیی ناوەندی جامی بەڕێوە چوو

تەوەر: زمانناسیی ژینگە
بەڕێوەبەر: حەسەن محەممەدی
وتاربێژ: د.مەنیژە میرموکری

✓ بیست و سێیەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری هۆگرانی  فەرهەنگی کوردی، ڕۆژی دووشەممە ۱۹ی خەرمانان ١٤٠٣ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی بەڕێوە چوو. 

☜ دوکتۆر مەنیژەی میرموکری لە دانیشتنی ئەم حەوتوویەی ناوەندی جامی‌دا بە تێروتەسەلی دەربارەی پێوەندی مرۆڤ و ژینگە و شوێنی زمان لەسەر ئەو پێوەندییە دوا و گەلێ زانیاری بەنرخی هێنایە ئاراوە.
کۆڕگێڕی ئەو حەوتوویە کاک حەسەن محەممەدی بوو. بۆچوونەکانی ئەو سەبارەت بە زمانناسیی ژینگە کۆڕەکەی دەوڵەمەندتر کرد.

✓ بەشێکی تری  بەرنامەکە بریتی بوو لە ” پرسیار و وڵام”. لەم بەشەدا ئامادەبووان پرسیارەکانی خۆیان سەبارەت بە تەوەری باسەکە خستە ڕوو و وڵامی پێویست لە لایەن وتاربێژ درایەوە. 

١٤٠٣/۰۶/۱۹


https://t.me/nawendy1

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *