دانیشتنی حەوتوانە 28

❂ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی❂
بیست و هەشتەمین دانیشتنی زانستیی ناوەندی فەرهەنگی هونەری جامی بەڕێوە چوو
تەوەر: چاوخشاندنێک بە سەر کەونارناسیی کوردستان
وتاربێژ: ڕەحمەت نادری(کەونارناس و لێکۆڵەر)
بەڕێوەبەر: یاقووب خزری
✓ بیست و هشتەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری هۆگرانی فەرهەنگی کوردی، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی بەڕێوە چوو.
☜ لەم دانیشتنەدا، وانەوتاری ئەم حەوتوویە لە ژێر سەردێڕی “چاوخشاندنێک بە سەر کەونارناسیی کوردستان” لە لایەن “ڕەحمەت نادری کەونارناس و لێکۆڵەر” پێشکێش کرا. وتاربێژ، لەم وانەوتارەدا بە شێوەیەکی زانستی و بە پشتبەستن بە لێکۆڵینەوە زانستییەکان، شوێنەوارە گرینگەکانی کوردستانی بۆ لێکۆڵینەوەی کەونارناسی هێنایە بەر باس. ئەو شوێنەوارانە تایبەت بە چاخی نۆبەردینە بوون و وتاربێژ ئاماژەی بە دوایین لێکۆڵینەوەکانی ئەم بواره کرد.
✓ بەشێکی تری بەرنامەکە بریتی بوو لە ” پرسیار و وڵام”. لەم بەشەدا ئامادەبووان پرسیارەکانی خۆیان لە بابەت تەوەری باسەکە خستە ڕوو و وڵامی پێویست لە لایان وتاربێژەوە ئاراستەی ئەو بەڕێزانە کرا.
١٤٠٣/٠٨٫١٠