دانیشتنی حەوتوانە 3

🌍 ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی
♦ سێیەمین دانیشتنی زانستیی ناوەندی جامی
بەڕێوە چوو
⚪ وانەوتار
↩ تەوەری وانەوتاری یەکەم: دەقی دڵخواز، منداڵی هەزاره و بنەما تیۆرییەکانی
↩ کۆڕگێڕ: قاسم تاباک
↩ وتاربێژ: یاقووب خزری(ڕەوانناس و ڕەخنەگری ئەدەبی منداڵان)
.
✅ سێیەمین دانیشتنی هەفتانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری هۆگرانی ئەدەب و فەرهەنگی کوردی شارەکانی مەهاباد و بۆکان، ڕۆژی پێنجشەممه ١٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی بەڕێوە چوو.
ئەم دانیشتنەی ناوەندی جامی بە شێوەی وانەوتار بەڕێوە چوو، ئەم وانەتارە لە ژێر سەردێڕی: “دەقی دڵخواز، منداڵی هەزارە و بنەماتیۆرییەکانی” لە لایەن یاقووب خزری؛ ڕەوانناس و ڕەخنەگری ئەدەبی منداڵان پێشکێش کرا.
وتاربێژ سەرەتا پێشەکەییەکی لە سەر زەروورەتی بوونی سوننەتی لێکۆڵینەوە لە سەر چەمکی منداڵی و منداڵێتی باس کرد، پاشان بە پشت بەستن بە سێ ڕوویکەردی ١- مێژوویی، ٢- فەرهەنگی کۆمەڵایەتی و ٣- سیاسی، مەفهوومی منداڵێتی شی کردەوە و لە ئاکامدا ئەدەبیاتی دڵخواز و دەقی دڵخوازی منداڵانی لە چوارچێوەی تیۆرییە زانستییەکانی باس کراودا شەنوکەو کرد و لێکی دایەوە.
بەشی کۆتایی بەرنامەکە بریتی بوو لە ” پرسیار و وڵام”. لەم بەشەدا ئامادەبووان پرسیارەکانی خۆیان لە بابەت تەوەری باسەکە خستە ڕوو و وڵامی پێویست لە لایان وتاربێژەوە ئاراستەی ئەو بەڕێزانە کرا. پێویستە ئاماژە بەوەش بکەین ئەم وانەوتارانە لە چوار بەشدا لە چوارچێوەی سووژەکانی پێوەندیدار بە چەمکی منداڵ، منداڵێتی و ئەدەبیاتی منداڵاندا بەڕێوە بەڕێوە دەچێ.
🗓 ١٤٠٢/١٢/١٧
لینکی کاناڵ:
https://t.me/nawendy1
بۆ وەرگرتنی فایلی دەنگی ئەودانیشتنە کلیک بکە سەر ئەو لینکەی ژێرەوە (دەست داگرە سەر ئەو بەستەر یا بەستنە) کە دەتبەستێتەوە بە فایلی دەنگی دانیشتنەکە لە تێلێگڕام.
کە پێوەندیت نیە بە تێلێگڕام دەتوانی بۆ وەرگرتنی فایلەکە ڕاستەوخۆ پێوەندی بگری بە ژمارە تێلێفۆنی بەشی پێوەندی ماڵپەڕەکەمان.