جامی, دانیشتنی حه‌وتوانه

دانیشتنی حەوتوانە 4

 

 

🌍 ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی

♦  چوارەمین دانیشتنی زانستیی ناوەندی جامی بەڕێوە چوو

↩ تەوەر: زمانناسیی کوردەواری
↩  کۆڕگێڕ: قاسم تاباک
↩  وتاربێژ: دوکتور ئەحمەد ئەحمەدیان(زمانناس و لێکۆڵەر)
.

✅ چوارەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری هۆگرانی ئەدەب و فەرهەنگی کوردی شارەکانی مەهاباد، نەغەده، سەقز و بۆکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی بەڕێوە چوو. 
دانیشتنی ئەم جارەی ناوەندی جامی بە شێوەی وانەوتار بەڕێوە چوو،   وانەوتاری ئەم  حەوتوویە لە ژێر  سەردێڕی “زمانناسیی کوردەواری” لە لایەن “دوکتۆر ئەحمەد ئەحمەدیان، زمانناس و لێکۆڵەر” ئاراستە کرا.  وتاربێژ، لەم وانەوتارەدا بە شێوەی وەسفی(توصیفی) و مێژوومەند، ئاوڕی دایەوە سەر بەشێکی گرینگ لە مێژووی فەرهەنگ‌نووسی و ئەو مێژوویە زمانی‌یە کە بووەتە هۆی وەی کە کورد بتوانێ خۆی بە خاوەنی سامانێکی زمانی دەوڵەمەند بزانێ. هەر وەها ئاماژەی بە سێ دەورە فەرهەنگ‌نووسیی کوردی کرد و بۆ بەردەنگانی خۆی ئەم سێ چاخەی شی کردەوە.
بەشی کۆتایی بەرنامەکە بریتی بوو لە ” پرسیار و وڵام”. لەم بەشەدا ئامادەبووان پرسیارەکانی خۆیان لە بابەت تەوەری باسەکە خستە ڕوو و وڵامی پێویست لە لایان وتاربێژەوە ئاراستەی ئەو بەڕێزانە کرا. پێویستە ئاماژە بەوەش بکەین ئەم وانەوتارانە لە هەشت بەش‌دا لە چوارچێوەی سووژەکانی پێوەندیدار بە زمانناسی‌ بڕیارە بەڕێوە بچێ.

🗓 ١٤٠٢/١٢/٢٤

لینکی کاناڵ:
https://t.me/nawendy1

بۆ وەرگرتنی فایلی دەنگی ئەودانیشتنە کلیک بکە سەر ئەو لینکەی ژێرەوە (دەست داگرە سەر ئەو بەستەر یا بەستنە) کە دەتبەستێتەوە بە فایلی دەنگی دانیشتنەکە لە تێلێگڕام.
کە پێوەندیت نیە بە تێلێگڕام دەتوانی بۆ وەرگرتنی فایلەکە ڕاستەوخۆ پێوەندی بگری بە ژمارە تێلێفۆنی بەشی پێوەندی ماڵپەڕەکەمان.

https://t.me/nawendy1/26

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *