دانیشتنی حەوتوانە 40

❂ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی❂
چلەمین دانیشتنی زانستیی ناوەندی فەرهەنگی هونەری جامی بەڕێوە چوو
تەوەر: بنەماڵه و جیهانی دیجیتاڵ
(پێوەندی نێوان فەزای مەجازی و بنەماڵە لە ژیانی ئەوڕۆییدا، خەسار و لێکەوتەکانی)
وتاربێژان
١- دوکتور عەلیڕەزا محەممەدنژاد(ڕەوانناس و توێژەر)
٢- یاقووب خزری(ڕەوانناس و ڕەواندەرمانگەری منداڵان)
بەڕێوەبەر: سۆما تووتنچی
.
✓ چلەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری هۆگرانی زانست و فەرهەنگی کوردی، ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی بە شێوەی میزگێرد، لە نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی بە بەشداری ژمارەیەک له نووسەرانی شاری شنۆ و هەروەها ڕەوانناسان و ڕاوێژکارانی مەهاباد، بەڕێوە چوو.
☜ لە پاژی یەکەمی میزگێردەکەدا د. عەلیڕەزا محەممەد نژاد وتاری خۆی لە ژێر سەردێڕی ” بنەماڵه و جیهانی مەجازی”دا، پێشکێش کرد. محەممەدنژاد لەم وتارەدا باسێکی تێروتەسەلی لەسەر ژیان بە گشتی و ژیانی بنەماڵە بە تایبەتی کرد. پاشان پێوەندی بنەماڵە و جیهانی مەجازی لە دوو ڕەهەندی پۆزەتیڤ و نیگەتیڤدا لێک دایەوە.
د.محەممەدنژاد لە درێژەدا باسی لە نیشانەکانی گرفتی بنەماڵە لە پێوەندی لەگەڵ جیهانی مەجازیدا کرد و لە کۆتاییدا ڕێگا چارە پێویستەکانیشی هێنایە بەر باس و بە وردی لێکی دانەوە.
☜ لە پاژی دووەمی میزگێردی ئەوڕۆدا یاقووب خزری، وتاری خۆی لە ژێر سەردێڕی “جیهانی مەجازی و پرسی منداڵان” پێشکێش کرد. خزری لەم وتارەدا سەرەتا چەمکی منداڵی لە پێوەندی لەگەڵ جیهانی مەجازیدا شی کردەوە. پاشان باسی لە وردەکارییەکانی جیهانی مەجازی و کاریگەرییەکانی لەسەر منداڵ کرد. خزری لە درێژەدا ئاماژەی بە ژمارەیەک لێکۆڵینەوە کرد، کە ئەم بابەتەیان خستووەتە ژێر تیشکی توێژینەوە. لە کۆتاییشدا هێندێک ڕێکاری چارەسەر کردنی ئەم کێشانەی خستنە ڕوو.
✓ بەشێکی تری بەرنامەکە بریتی بوو لە ” پرسیار و وڵام”. لەم بەشەدا ئامادەبووان پرسیارەکانی خۆیان لە بابەت تەوەری باسەکە خستە ڕوو و وڵامی پێویست لە لایان وتاربێژانەوە درایەوە.
١٤٠٣/١١/١١
بۆ وەرگرتنی فایلی دەنگی ئەودانیشتنە کلیک بکە سەر ئەو لینکەی ژێرەوە (دەست داگرە سەر ئەو بەستەر یا بەستنە) کە دەتبەستێتەوە بە فایلی دەنگی دانیشتنەکە لە تێلێگڕام.
کە پێوەندیت نیە بە تێلێگڕام دەتوانی بۆ وەرگرتنی فایلەکە ڕاستەوخۆ پێوەندی بگری بە ژمارە تێلێفۆنی بەشی پێوەندی ماڵپەڕەکەمان.