دانیشتنی حەوتوانە 41

❂ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی❂
چل و یەکەمین دانیشتنی زانستیی ناوەندی فەرهەنگی هونەری جامی بەڕێوە چوو
تەوەر: فەلسەفە بۆ منداڵان
وتاربێژ: د.ئیدریس ئیسلامی(مامۆستای زانکۆ و توێژەر)
بەڕێوەبەر: حەسەن محەممەدی
.
✓ چل و یەکەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری هۆگرانی زانست و فەرهەنگی کوردی، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی بەڕێوە چوو.
☜ وتاری ئەم حەوتوویە، لە ژێر سەردێڕی “فەلسەفە بۆ منداڵان” لە لایەن دوکتور ئیدریس ئیسلامی، مامۆستای زانکۆ، پێشکێش کرا. لەم وتارەدا د.ئیسلامی سەرەتا بە شێوەیەکی مێژوویی ئاوڕی دایەوە سەر ساڵەکانی ١٩٧٠ و سەرەتای وەدی هاتنی مژاری بابەتەکە. د.ئیسلامی وتی: لە ساڵەکانی ١٩٧٠دا لیپمەن لە زانکۆیەکی ئامریکایی دوای وەی زانی کە خوێندکارەکانی لە شێوازی بیر کردنەوە و چۆنێتی لێک دانەەی بابەتەکان لاوازن، بنەماکانی فەلسەفەی بۆ منداڵان خستە ڕوو. لیپمەن پلانێکی نوێی هێنایە ئاراوە و فەلسەفەی منداڵانی وەک بەشێک لە فەلسەفەی کاربوردی تێئۆریزە کرد. ئیسلامی لە درێژەدا باسی لەوەی کرد، ئەم بابەتە لە ڕووی ئامانجەوە ڕووی لە منداڵان و سیستمی پەروەردەیە و فێری منداڵان دەکا لە چوارچێوەی چیرۆکگەلی فەلسەفیدا لێهاتوویی خۆیان لە شێواز و چۆنێتی بیر کردنەودا بەهێز بکەن. پاشان مێتۆد و ناوەڕۆکی چەمکی فەلسەفە بۆ منداڵانی هێنایە بەر باس و لێدوان.
✓ بەشێکی تری بەرنامەکە بریتی بوو لە ” پرسیار و وڵام”. لەم بەشەدا ئامادەبووان پرسیارەکانی خۆیان لە بابەت تەوەری باسەکە خستە ڕوو و وڵامی پێویست لە لایان وتاربێژەوە ئاراستەی ئەو بەڕێزانە کرا.
١٤٠٣/١١/١٨
بۆ وەرگرتنی فایلی دەنگی ئەودانیشتنە کلیک بکە سەر ئەو لینکەی ژێرەوە (دەست داگرە سەر ئەو بەستەر یا بەستنە) کە دەتبەستێتەوە بە فایلی دەنگی دانیشتنەکە لە تێلێگڕام.
کە پێوەندیت نیە بە تێلێگڕام دەتوانی بۆ وەرگرتنی فایلەکە ڕاستەوخۆ پێوەندی بگری بە ژمارە تێلێفۆنی بەشی پێوەندی ماڵپەڕەکەمان.