دانیشتنی حەوتوانە 42

❂ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی❂
چل و دووەمین دانیشتنی زانستیی ناوەندی فەرهەنگی هونەری جامی بەڕێوە چوو
تەوەر: ڕەوانکاوی و ئەدەبیاتی کوردی(وانەوتاری یەکەم)
وتاربێژ: ئازاد شوجاعی
بەڕێوەبەر: یاقووب خزری
.
✓ چل و دووەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری هۆگرانی زانست و فەرهەنگی کوردی، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی بەڕێوە چوو.
☜ وتاری ئەم حەوتوویە، لە ژێر سەردێڕی “ڕەوانکاوی و ئەدەبیاتی کوردی” لە لایەن بەڕێز ئازاد شوجاعی، پێشکێش کرا. لەم وتارەدا بەڕێزیان سەرەتا باسی لەوەی کرد کە ئەم وتارە بیردۆزەی ژاک لاکان دێنێتە بەر باس و پاشان دەگاتە ئاستی تەحلیلی ڕۆمانی زازای محەممەد قازی لە ڕوانگەی لاکانەوە. ڕێزدار شوجاعی لە درێژەدا وتی: لاکان باس لە سێ نەزمی بنەڕەتی دەکا و بریتین لە ئەمری خەیاڵی، ئەمری واقع و ئەمری سەمبۆلیک(نمادین). هەر کام لەو سێ چەمکەی لە چوارچێوەی بیردۆزەی ڕەوانکاویی لاکانیدا شی کردەوە و بنەما تیۆری و وردەکارییەکانی ئەم ڕوویکەردەی خستە بەر باس. پاشان باسی لە کانسێپتی ژووئیسانس وەک یەکێک لە چەمکە بنەڕەتییەکانی لاکان کرد و گرینگایەتی ئەم مەفهوومەی شی کردەوە.
✓ بەشێکی تری بەرنامەکە بریتی بوو لە ” پرسیار و وڵام”. لەم بەشەدا ئامادەبووان پرسیارەکانی خۆیان لە بابەت تەوەری باسەکە خستە ڕوو و وڵامی پێویست لە لایان وتاربێژەوە ئاراستەی ئەو بەڕێزانە کرا.
١٤٠٣/١١/٢٥
بۆ وەرگرتنی فایلی دەنگی ئەودانیشتنە کلیک بکە سەر ئەو لینکەی ژێرەوە (دەست داگرە سەر ئەو بەستەر یا بەستنە) کە دەتبەستێتەوە بە فایلی دەنگی دانیشتنەکە لە تێلێگڕام.
کە پێوەندیت نیە بە تێلێگڕام دەتوانی بۆ وەرگرتنی فایلەکە ڕاستەوخۆ پێوەندی بگری بە ژمارە تێلێفۆنی بەشی پێوەندی ماڵپەڕەکەمان.