جامی, دانیشتنی حه‌وتوانه

دانیشتنی حەوتوانە 46

 

❂ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی❂

چل و شەشەمین دانیشتنی زانستیی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بەڕێوە چوو

تەوەر: خوێندنەوەی بەرهەمی ئازاد
بەڕێوەبەر: سۆما تووتنچی

✓ چل و شەشەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری ئەندامانی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی، تاقمێک لە نووسەران و هۆگرانی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی و ژمارەیەک لە قەڵەم بەدەستانی مێرمنداڵ و گەنج، ڕۆژی پێنج‌شەممە ٢٣ی ١٤٠٣ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی بەڕێوە چوو. 

☜ دواهەمین کۆڕی ساڵی ١٤٠٣ی هەتاوی بە ڕەنگ و بۆنێکی نەورۆزانە دەستی پێکرد. سەرەتای کۆڕەکە د.خالەق جەلیل جەلیل نژاد ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی لەگەڵ پیرۆزبایی سەری ساڵ، بە خێر هاتنی میوانەکانی کرد و سپاس و پێزانینی ناوەندی جامی ئاراستەی هەموو ئەو کەسانە کرد کە لە ماوەی یەک ساڵەی دامەزراندنی ئەم ناوەندە هاوبیر و هاوکار بوون.. پاشان جەلیل‌نژاد ڕەوتی  پڕوژە فەرهەنگی، هونەری و زانستییەکانی ناوەندی جامی، جێگەوپێگەی ناوەند و کاریگەری ئەم پڕۆژانەی لەسەر کۆمەڵگا هێنایە بەر باس.

☜ لە بەشی دووەمی کۆڕەکەەدا، بابەتەکان لە لایەن ئەندامان و بەشداربووانەوە بەو شێوەیە پێش‌کێش کران:

✔ ڕەسووڵ حاجی شەدە: باسێک لەسەر زمانی کوردی
✔ خاتوو عیسمەت ئیسماعیل زاده: چیرۆک
✔ خاتوو ئامینە سونبولی: غەزەل
✔ نۆژین باڵوو، تەمەن یازده ساڵ: چیرۆک
✔ عەزیز وەلیانی: پەخشان
✔ ئێحسان پیرۆتی: غەزەل
✔  سۆما تووتنچی: شێعر

↙  لە کۆتایی کۆڕی ئەمجارە(دواهەمین کۆڕی ساڵی ١٤٠٣) ئەندامان و بەشداربووان پیرۆزبایی جێژنی سەری ساڵیان کرد و ماڵ‌ئاواییان خواست.

ڕێکەوت: ١٤٠٣/١٢/٢٣
🆔
https://t.me/nawendy1/625

بۆ وەرگرتنی فایلی دەنگی ئەودانیشتنە کلیک بکە سەر ئەو لینکەی ژێرەوە (دەست داگرە سەر ئەو بەستەر یا بەستنە) کە دەتبەستێتەوە بە فایلی دەنگی دانیشتنەکە لە تێلێگڕام.
کە پێوەندیت نیە بە تێلێگڕام دەتوانی بۆ وەرگرتنی فایلەکە ڕاستەوخۆ پێوەندی بگری بە ژمارە تێلێفۆنی بەشی پێوەندی ماڵپەڕەکەمان.

https://t.me/nawendy1/626

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *