دانیشتنی حەوتوانە 51

ناوەندی فەرهەنگی ــ هونەریی جامی◉
پەنجا و یەکەمین دانیشتنی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بەڕێوە چوو.
تەوەر: کۆمەڵناسی و دین
وتاربێژ: دوکتۆر ئەحمەد غوڵامی
کۆڕگێڕ: یاقووب خزری
دانیشتنی ژمارە پەنجا و یەکی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداریی ئەندامانی جامی، تاقمێک لە نووسەران و هۆگرانی فەرهەنگ و ئەدەب و ژمارەیەک لە قەڵەمبەدەستان، ڕۆژی دووشەممۆ ٢٩ی بانەمەڕ ١٤٠٤ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەند بەڕێوە چوو.
☜ ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی لە درێژەی ئێوارەدانیشتنەکانی حەوتووانەی خۆیدا، ئەو دانیشتنەی تەرخان کرد بۆ بابەتێکی گرینگ لە ژێر سەردێری “کۆمەڵناسی و دین “
سەرەتا یاقووب خزری ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی جامی لە بارەی شێوەی کاری ناوەندی جامی کوتیان: وەک پێشتریش باسمان کردووە، فەلسەفەی دروست بوونی ناوەندی جامی پەرەپێدان بە هەموو حەوزەکانی فیکری زانست بەتایبەت زانستە مڕۆڤیەکانە. لە ماوەی یەکساڵی ڕابردوو لە ژێر ڕووناکایی ئەو فیکرە پرۆژە و بەرنامەکانی خۆی دارشتووە. لە داهاتووشدا ئەو بیرۆکەیە زیاتر و دەقیقتر پراکتیزە دەکا.
پاشان وتاربێژ دوکتۆر غوڵامی باسەکەی خۆی دەست پێکرد. دوکتۆر غوڵامی سەرەتا بۆ ئامادەبووانی ڕوون کردەوە کە باسەکەی ئێمە کۆمەڵناسی دین نییە بەڵکوو کۆمەڵناسی و دینە بەکورتی جیاوازی ئەو مەوزووعەی باس کرد.
پاشان دوکتۆر غولامی باسێکی نەزەری چڕوپڕی سەبارەت بە بابەتی دین لە ڕوانگەی بیرمەندانی وەک مارکس، فۆێرباغ، هێگل، دورکهایم، زمیل و … بۆ ئامادەبووان هێنا گۆرێ. بۆچوونی هەر کام لەو بیرمەندانە سەربارەت بە کۆمەڵناسی و دین باس کرد. لە بەشێکی دیکە وتارەکە دوکتۆر غولامی باسی لەوە کرد کە کۆمەڵناسی دین وەک فۆرمێک لە ڕوانین بۆ فام کردن و تێگەیشتن لە پرسەکان پێناسە دەکا کە لە چوارچێوەی ژیانی مێژوویی، کەلتووری و مێژوویی فیکر و هزر لە هەر وەزعییەتێکی کۆمەڵایەتی دەکرێ جیاواز بێ.
لە دەرئەنجامی باسی ئەو دانیشتنەدا باسی له ئەو بزووتنەوە توندئاژۆیانە له ڕووی کۆمەڵایەتی کرد. (بۆ تێگەیشتنی ورد لە باسهکە پێیشنیار دەکەین فایلی دەنگی ئەو دانیشتنە ببیسن).
☜ بەشێکی تری بەرنامەکە بریتی بوو لە “پرسیار و وڵام”. لەم بەشەدا ئامادەبووان پرسیارەکانی خۆیان لە بابەت تەوەری باسەکە خستە ڕوو و وڵامی پێویست لە لایان وتاربێژەوە پێشکەشی ئەو بەڕێزانە کرا.
ڕێکەوت: ٢٩/ ٢ / ١٤٠٤
بۆ وەرگرتنی فایلی دەنگی ئەودانیشتنە کلیک بکە سەر ئەو لینکەی ژێرەوە (دەست داگرە سەر ئەو بەستەر یا بەستنە) کە دەتبەستێتەوە بە فایلی دەنگی دانیشتنەکە لە تێلێگڕام.
کە پێوەندیت نیە بە تێلێگڕام دەتوانی بۆ وەرگرتنی فایلەکە ڕاستەوخۆ پێوەندی بگری بە ژمارە تێلێفۆنی بەشی پێوەندی ماڵپەڕەکەمان.