دانیشتنی حەوتوانە 6

🌍 ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی
♦ شەشەمین دانیشتنی زانستیی ناوەندی جامی بەڕێوە چوو
↩ تەوەر: فەرهەنگنووسیی کوردی و هەڵسەنگاندنی زانستی
↩ کۆڕگێڕ: قاسم تاباک
↩ وتاربێژ: دوکتور ئەحمەد ئەحمەدیان(زمانناس و لێکۆڵەر)
.
✅ شەشەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری هۆگرانی ئەدەب و فەرهەنگی کوردی، ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی بەڕێوە چوو.
وانەوتاری ئەم حەوتوویە لە ژێر سەردێڕی “فەرهەنگنووسیی کوردی و هەڵسەنگاندنی زانستی” لە لایەن “دوکتور ئەحمەد ئەحمەدیان، زمانناس و لێکۆڵەر” پێشکێش کرا. وتاربێژ، لەم وانەوتارەدا
لە سێ بەشدا تیشکی خستە سەر بابەتەکان:
لە بەشی یەکەمدا پێشینەی هەڵسەنگاندن و ڕەخنەی زانستیی لە پێوەندی لەگەڵ فەرهەنگنووسیی کوردی بە شێوەیەکی مێژوویی خستە بەر باس. لە بەشی دووهەمی وانەوتارەکەدا ئاماژەی بە پێشەکییەکی تیۆری و بیردۆزانە بۆ نرخاندن و هەڵسەنگاندنی زانستیی فەرهەنگنووسی کوردی کرد و لە بەشی سێیەمیشدا چەشنە جۆراوجۆرەکانی فەرهەنگنووسیی کوردی و تایبەتمەندییەکانی هێنایە بەر باس و لێکۆڵینەوە.
بەشێکی تری بەرنامەکە بریتی بوو لە ” پرسیار و وڵام”. لەم بەشەدا ئامادەبووان پرسیارەکانی خۆیان لە بابەت تەوەری باسەکە خستە ڕوو و وڵامی پێویست لە لایان وتاربێژەوە ئاراستەی ئەو بەڕێزانە کرا.
🗓 ١٤٠٣/٠١/٣٠
✔ لینکی کاناڵ:
https://t.me/nawendy1
بۆ وەرگرتنی فایلی دەنگی ئەودانیشتنە کلیک بکە سەر ئەو لینکەی ژێرەوە (دەست داگرە سەر ئەو بەستەر یا بەستنە) کە دەتبەستێتەوە بە فایلی دەنگی دانیشتنەکە لە تێلێگڕام.
کە پێوەندیت نیە بە تێلێگڕام دەتوانی بۆ وەرگرتنی فایلەکە ڕاستەوخۆ پێوەندی بگری بە ژمارە تێلێفۆنی بەشی پێوەندی ماڵپەڕەکەمان.