دانیشتنی حەوتوانە 69
هۆگرانی بەڕێز، بۆ وەرگرتنی فایلی دەنگی ئەو تەوەرە دەتوانن پێوەندی بگرن بە ژومارە تێلێفۆنەکانی بەشی پێوەندی ماڵپەڕەکەمان.

◉ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی◉
شێست و نۆهەمین دانیشتنی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بەڕێوە چوو.
تەوەر: تراژێدی لە بەیتە کوردییەکاندا
(لاس و خەزاڵ، خەج و سیامەند و مەم و زین )
وتاربێژ: د. عەزیز ئەلیاسیپوور
کۆڕگێڕ: حەسەن محەممەدی
دانیشتنی شێست و نۆهەمی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداریی ئەندامانی جامی، تاقمێک لە نووسەران و هۆگرانی فەرهەنگ و ئەدەب و ژمارەیەک لە قەڵەم بەدەستان، ڕۆژی دووشەممۆ ٧ی ڕەزبەر ١٤٠٤ هەتاوی لە نووسینگەی ناوەند بەڕێوە چوو.
☜ سەرەتا بەڕێوەبەری دانیشتنەکە بەرێز حەسەن محەممەدی بابەتێکی کورتی لەسەر باسەکە دهست پێکرد و ئاماژەی کرد بە بۆشایی لێکۆلینەوەی زانستی لە سەر بەیتی کورد وەک سەرچاوەی گرنگی لە خرمانی فەرهەنگی کورد.
پاشان وتاربێژ دوکتور ئەلیاسی پوور باسەکەی خۆی بە ئاوردانەوەیەک لە چەمکی ” تراژدی” لە مێژووی هزری ئەدەبی کرد. وتاربێژ ئاماژهی کرد ڕهچەلەکی ئەو چەمکە لە ڕووی مێژوویی دەگەرێتەوە بۆ یونانی کۆن. پاشان باسی لە ماناکانی چەمکی تراژدی لە ئەدەبی ئێران کرد و لەو سۆنگەوە هەتا نێو مانای تراژدی لە ئەدەبی زارەکەی بەتایبە بەیتی کوردی کرد.
پاشان وتاربێژ بۆ دهست نیشان کردنی پێگەوە و مانای تراژدی لە بەیتی کورد لاس و خەزال و مەم وزین و خەج و سیامەندی وەک
بۆ تێگەیشتنی ورد لە باسهکە پێیشنیار دەکەین فایلی دەنگێکە ببیسین
☜ بەشێکی تری بەرنامەکە بریتی بوو لە “پرسیار و وڵام”. لەم بەشەدا ئامادەبووان پرسیارەکانی خۆیان لە بابەت تەوەری باسەکە خستە ڕوو و وڵامی پێویست لە لایان وتاربێژەوە پێشکەشی ئەو بەڕێزانە کرا.
ڕێکەوت: ۷ / ۷ / ١٤٠٤
بۆ وەرگرتنی فایلی دەنگی ئەودانیشتنە کلیک بکە سەر ئەو لینکەی ژێرەوە (دەست داگرە سەر ئەو بەستەر یا بەستنە) کە دەتبەستێتەوە بە فایلی دەنگی دانیشتنەکە لە تێلێگڕام.
کە پێوەندیت نیە بە تێلێگڕام دەتوانی بۆ وەرگرتنی فایلەکە ڕاستەوخۆ پێوەندی بگری بە ژمارە تێلێفۆنی بەشی پێوەندی ماڵپەڕەکەمان.