جامی, دانیشتنی حه‌وتوانه

دانیشتنی حەوتوانە 75

 

◉ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی◉

 

حەفتا و پێنجەمین دانیشتنی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بەڕێوە چوو.

تەوەر:  مرۆڤی سەرەتایی لە موکریان( ئاکامی دوایین لێکۆڵینەوەکان)
وتاربێژ:  ڕەحمەت نادری
بەڕێوەبەر: یاقووب خزری

دانیشتنی  ژمارە حەفتا و پێنجی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری ئەندامانی جامی، تاقمێک لە نووسەران و هۆگرانی فەرهەنگ  و پرسە کۆمەڵایەتییەکان و ژمارەیەک لە قەڵەم بە دەستان، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەند بەڕێوە چوو.

☜ ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی لە درێژەی ئێوارەدانیشتنەکانی حەوتووانەی خۆی‌دا، ئەو دانیشتنەی تەرخان کردبوو بۆ پرسێکی گرینگ سەبارەت بە مێژووی کۆنی موکریان و ئاکامی دوایین لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە بوونی مرۆڤی سەرەتایی لەو دەڤەرەدا،  کە لە لایان کاک “ڕەحمەت نادری‌”یەوە  پێش‌کێش‌ کرا.
سەرەتا بەڕێز یاقووب خزری وەک بەڕێوەبەری بەرنامەی ئەو حەوتوویه، بە خێر هاتنی بەشدارانی کۆڕەکەی کرد.
پاشان بەڕێز نادری باسەکەی خۆی سەبارەت بە ئاکامی دوایین لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە مرۆڤی سەرەتایی لە موکریان پێش‌کێش کرد. بەڕێز نادری سەرەتا باسێکی سەبارەت بە مێژووی لێکۆڵینەوەکانی کۆنینەناسی لە ناوچەکە  پێش‌کێش کرد و ئاماژەی بەوەی دا کە بە داخەوە بەشێکی زۆر لە شوێنەوارەکانی مێژوویی ئەم دەڤەرە کاریان لەسەر نەکراوە. بۆیە پێویستە پلانێکی لێکۆڵینەوەیی دابڕێژرێ تا لە داهاتوودا بتوانین لە هەڵدانەوە و لێکدانەوەی ئاسەوار و کەرەسەکانی ئەو شوێنەوارانە بە شێوەیەکی بەڵگەمەند، مێژووی کۆنی مرۆڤ لەم ناوچەیەدا بنووسینەوە و لێکدانەوەمان لەسەری هەبێ.
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیان‌دا، باسی لە کەمتەرخەمی و بە هێند نەگرتنی بەشێک لەو شوێنەوارانەی کرد کە بە داخەوە خەریکە بە هۆکاری زۆر ئاسایی لە ناو دەچن. بۆیە وتاربێژ پێی وابوو، ئەگەر بەرپرسان گرینگایەتی ئەم بابەتە بزانن، پێشی زۆرێک لەو خەسارانە دەگیرێن.
لە بەشێکی دیکەی باسەکەدا بەڕێز نادری وتی:  ” لەو دەڤەرەدا دەیان شوێنەواری کۆن هەیه کە پێویستە کاریان لەسه‌ر بکرێ تا بە وردی و قووڵی بتوانین مێژووی بوونی مرۆڤی سەرەتایی دەست‌نیشان بکەین. بەڵام بە گوێرەی ئاکامی دوایین لێکۆڵینەوەکان دەکرێ بڵێین ئەو ناوچەیە یەکێک لەو شوێنانە بووە کە مرۆڤی سەرەتایی تێی‌دا ژیاوە. مێژوویەکەشی بۆ زۆر کۆن دەگەڕێتەوە”.

✍جێگای ئاماژەیە بەشی کۆتایی کۆڕەکە تەرخان کرابوو بۆ پرسیار و سرنجی ئامادەبووان کە کۆمەڵێک پرسیار و سرنجیان هێنا گۆڕێ.

https://t.me/nawendy1/1373

ڕێکەوت: ١٩/ ٨ / ۱۴۰۴

 

بۆ وەرگرتنی فایلی دەنگی ئەودانیشتنە کلیک بکە سەر ئەو لینکەی ژێرەوە (دەست داگرە سەر ئەو بەستەر یا بەستنە) کە دەتبەستێتەوە بە فایلی دەنگی دانیشتنەکە لە تێلێگڕام.
کە پێوەندیت نیە بە تێلێگڕام دەتوانی بۆ وەرگرتنی فایلەکە ڕاستەوخۆ پێوەندی بگری بە ژمارە تێلێفۆنی بەشی پێوەندی ماڵپەڕەکەمان

https://t.me/nawendy1/1374

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *