جامی, دانیشتنی حه‌وتوانه

دانیشتنی حەوتوانە 80

 

◉ فەرهەنگی – هونەریی جامی◉

هەشتاهەمین دانیشتنی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بەڕێوە چوو.

تەوەر: ڕوونبێژی(بەیان) و ڕێزمان
وتاربێژ: د. ڕەحیم عەبدوڵاهی
بەڕێوەبەر: سوارە فتووحی

دانیشتنی حەوتووانەی(ژمارە هەشتا)ی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری ئەندامانی جامی، تاقمێک لە نووسەران و هۆگرانی فەرهەنگ و پرسە کۆمەڵایەتییەکان و ژمارەیەک لە قەڵەم بە دەستان،  ڕۆژی دووشەممە ٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەندی جامی بەڕێوە چوو.

☜ سەرەتا مامۆستا سوارە فتووحی وەک بەڕێوەبەری بەرنامە، بەخێر هاتنی بەشدارانی کۆڕەکەی کرد.
پاشان دوکتور ڕەحیم عەبدوڵاهی وەک وتاربێژی ئەم دانیشتنە، باسەکەی خۆی سەبارەت بە تەوەری سەرەکی وتارەکەیان دەست پێکرد. وتاربێژ سەرەتا هێندێک باسی لە بابەت خاڵە هاوبەش و جیاوازەکانی ڕێزمان لە دوو زمانی فارسی و کوردی‌دا هێنایە ئاراوە. لەو بەراوردەدا بەڕێزیان پێی وا بوو کە زمانی کوردی لە هێندێک بواردا وەک یەکەی ژماردن(واحد شمارش) کێشەی هەیه و هەڵبەت ئەم بۆشایی‌یەش زۆرتر دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لەو بەشەدا کاری لێکۆڵینەوە نەکراوە، ئەگینا زمانی کوردی خاوەنی سامانێکی گەورەیە هەم لەم بوارەدا هەم لە بوارەکانی تردا. وتاربێژ لە درێژەدا ئاماژەی بەوەی دا، زمانی کوردی بە نیسبەت زمانی فارسی زەرفییەت و زەمینەی زۆر زیاتری هەیە بۆ تێڕامان و کار کردن لە ڕێزمان و بەیان‌دا.
د.عەبدوڵاهی لە کۆتایی‌دا وتی: “هەمووی ئەم بابەتە ڕێزمانی‌یانە پێوەندییان هەیە بە شێوازی ڕوونبێژی(بەیان) لە زمانی کوردی‌دا”

بەشی کۆتایی کۆڕەکەش تەرخان کرابوو بە پرسیار و سرنجی ئامادەبووان، کە  کۆمەڵێک پرسیار و سرنجیان هێنا گۆرێ و وتاربێژ وڵامی پرسیارەکانی دایەوە.

🆔 https://t.me/nawendy1

ڕێکەوت: ٠٨/ ١٠ / ۱٤٠٤

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *