جامی, دانیشتنی حه‌وتوانه

دانیشتنی حەوتوانە 83

 

فەرهەنگی – هونەریی جامی◉

هەشتا و سێیەمین دانیشتنی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بەڕێوە چوو.
تەوەر: پێگەی ژن لە نێوان نەریت و نوێخوازی‌دا، خوێندنەوەیەکی بەراوردکاری بۆ بەرهەمەکانی فەتاح ئەمیری و عەتا نەهایی(بەشی یەکەم)
وتاربێژ: د. سۆران شێخولئیسلامی
بەڕێوەبەر: یاقووب خزری

هەشتا و سێیەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری ئەندامانی جامی، تاقمێک لە نووسەران و هۆگرانی فەرهەنگ و پرسە کۆمەڵایەتییەکان و ژمارەیەک لە قەڵەم بە دەستان،  ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەندی جامی بەڕێوە چوو.

☜ سەرەتا یاقووب خزری وەک بەڕێوەبەری بەرنامە، بەخێر هاتنی بەشدارانی کۆڕەکەی کرد.
پاشان دوکتور سۆران شێخولئیسلامی وەک وتاربێژی ئەم دانیشتنە، باسەکەی خۆی سەبارەت بە تەوەری سەرەکی وتارەکەیان دەست پێکرد. وتاربێژ سەرەتا باسێکی لەسەر ڕۆمان و چۆنێتی شکڵ گرتنی ڕۆمان لە ئێران و کوردستان کرد. یەکەمین ڕۆمانەکانی بە زمانی فارسی و کوردی ناساند. ئەوجار ڕەوتێکی میژوویی ڕۆمانی کوردی هێنایە بەر باس.
د. شێخولئیسلامی لە درێژەدا ئاماژەی بە بەرهەمەکانی فەتاح ئەمیری وەک هاوارەبەرە، میرزا و هتد کرد و دەوری ژنی لەم ئاسەوارانەدا بە وردی لێک دایەوە.
بەڕێزیان باسی لەوەی کرد ژن لە بەرهەمەکانی فەتاح ئەمیری‌دا  لە چوارچێوەی سوننەت‌دا سەیر کراوە. ژن لەم بەرهەمانەدا وەک کاراکتێرێکی مونفەعیل خوێندنەوەی بۆ کراوە.
بەشی دووەمی وتارەکە پێوەندی هەیە بە لێکدانەوەی پێگەی ژن لە بەرهەمەکانی عەتا نەهایی، هەفتەی داهاتوو پێش‌کێش دەکرێ.

بەشی کۆتایی کۆڕەکەش تەرخان کرابوو بە پرسیار و سرنجی ئامادەبووان؛ کۆمەڵێک پرسیار و سرنجیان هێنا گۆرێ و وتاربێژ وڵامی پرسیارەکانی دایەوە.

🆔 https://t.me/nawendy1

ڕێکەوت: ٠٤/ ١٢ / ۱٤٠٤

 

بۆ وەرگرتنی فایلی دەنگی ئەودانیشتنە کلیک بکە سەر ئەو لینکەی ژێرەوە (دەست داگرە سەر ئەو بەستەر یا بەستنە) کە دەتبەستێتەوە بە فایلی دەنگی دانیشتنەکە لە تێلێگڕام.
کە پێوەندیت نیە بە تێلێگڕام دەتوانی بۆ وەرگرتنی فایلەکە ڕاستەوخۆ پێوەندی بگری بە ژمارە تێلێفۆنی بەشی پێوەندی ماڵپەڕەکەمان

https://t.me/nawendy1/1696

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *