دانیشتنی حەوتوانە 9

🌍 ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی
✔نۆیەمین دانیشتنی زانستیی ناوەندی
جامی بەڕێوە چوو
↩ تەوەر: “تەحلیلی ڕەوانناسانەی چەمکی بەردەنگناسی و ئەدەبیی منداڵان”
↩ کۆڕگێڕ: قاسم تاباک
↩ وتاربێژ: یاقووب خزری(ڕەوانناس و ڕەخنەگری ئەدەبیی منداڵان)
.
✅ نۆیەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی، بە بەشداری هۆگرانی ئەدەب و فەرهەنگی کوردی، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی بەڕێوە چوو. سەرەتای بەرنامە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر بابەتی ئەندامان خوێندرایەوە. لەو بەشەدا هەر یەک لە بەڕێزان قادر نیازی و خاتوو گەلاوێژ بەیگنیا پارچە شێعرێکیان پێشکێش کرد. هەر وەها کاک سولەیمان پیرۆتی بە خوێندنەوەی پەخشانێک کۆڕەکەی ڕازاندەوە. له پاژی دوویەمی بەرنامەدا بەشی دوویەمی وانەوتارەکانی ((ڕەوانناسی و ئەدەبیی منداڵان)) لە ژێر سەردێڕی :”تەحلیلی ڕەوانناسانەی چەمکی بەردەنگناسی لە ئەدەبیی منداڵاندا” لە لایان یاقووب خزری، ڕەوانناس وڕەخنەگری ئەدەبیی منداڵانەوە پێشکێش کرا. وتاربێژ لەم وانەوتارەدا سەرەتا لە وەسفێکی مێژووییدا جێگەوپێگەی بەردەنگی هێنایە بەر باس. لەو بەشەدا خزری ئاماژەی بەوە کرد: “بەردەنگ و پێناسەکانی بەردەنگ لە ڕوویکەردە زانستییەکاندا چۆن پێناسە کراوە. پاشان بە پشت بەستن بەو نیزامە تیۆرییە چەمکی بەردەنگ و ئیدیۆمی بەردەنگناسی لە ئەدەبیی منداڵاندا شڕۆڤە کرد. خزری لە بەشێکی تری وانەوتارەکەدا تەحلیلێکی ڕەوانناسانەی لەسەر ئەم دیاردەیە(بەردەنگناسی) لە پێوەندی لەگەڵ ئەدەبیاتی منداڵاندا خستە ڕوو.
بەشێکی تری بەرنامەکە بریتی بوو لە ” پرسیار و وڵام”. لەم بەشەدا ئامادەبووان پرسیارەکانی خۆیان لە بابەت تەوەری باسەکە خستە ڕوو و وڵامی پێویست لە لایان وتاربێژەوە ئاراستەی ئەو بەڕێزانە کرا.
🗓 ١٤٠٣/٠٢/٢٠
✔ لینکی کاناڵ:
https://t.me/nawendy1
بۆ وەرگرتنی فایلی دەنگی ئەودانیشتنە کلیک بکە سەر ئەو لینکەی ژێرەوە (دەست داگرە سەر ئەو بەستەر یا بەستنە) کە دەتبەستێتەوە بە فایلی دەنگی دانیشتنەکە لە تێلێگڕام.
کە پێوەندیت نیە بە تێلێگڕام دەتوانی بۆ وەرگرتنی فایلەکە ڕاستەوخۆ پێوەندی بگری بە ژمارە تێلێفۆنی بەشی پێوەندی ماڵپەڕەکەمان.