دووهەمین دانیشتنی بەشی “زانستە مرۆییەکان”ی ناوەندی جامی

◉ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی◉
دووهەمین دانیشتنی بەشی “زانستە مرۆییەکان”ی ناوەندی جامی
تەوەر: کۆمەڵناسی (تیۆرییە کلاسیکییەکان)
وتاربێژ: د. حەسەن ڕەشیدی
کۆڕگێڕ: د. مەنیژە میرموکری
☜وتاربێژ لە سەرەتادا ڕوونی کردەوە کە کۆمەڵناسی چییە و باسی ئەوەی کرد کە کۆمەڵناسی (Sociology) زانستی لێکۆڵینەوە لە کۆمەڵگایە. ڕەفتاری کۆمەڵایەتی، شێوازەکانی تەعامولی کۆمەڵایەتی و لایەنە کەلتوورییەکانی پەیوەست بە ژیانە کە لە لایەن کۆمەڵناسان و قوتابخانەکانی کۆمەڵناسی بۆچوونی جیاوازی بۆ کراوە:
مارکس (Marx Karl) و پارسۆنز (Parsons Talcott) کۆمەڵناسی بە واتای “پێکهاتەی کۆمەڵایەتێکان” (structure social ) دەزانن، دورکهایم (Durkheim Emile) لێکدانەوەی “دەرکەوتە بەکۆمەڵەکان” collective) و وێبەر (Weber Max)، لێکۆڵینەوە لە کرداری کۆمەڵایەتی (action social) و زیمەێل (Zimmel George) :لێکۆڵینەوەیە لە تۆڕی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، بە کاری کۆمەڵناسی دەزانێ.
ئەو زانستە تایبەتمەندییەکانی لەمەڕ هەڵویستەوە هەیە:
– لەسەر بنەمای فەکتەکان دامەزراوە نەک بۆچوونی تاکی
– بە دوای دۆزینەوەی نەخشەکاندایە (Pattern)
– ڕوانگەیێکی ڕەخنەیی دەگرێتە پێش
– هۆکارەکان ناگەڕێنێتەوە بۆ سروشتی تاکەکان
– فرەڕەهەندە و تەقلیلگەرایی ناکا (Reduction & Multifactorial)
– زانستی و میتۆدێکە و بە بەڵگە، بە پشتیوانی تیۆرییە وە حوکم دەدا و …
لە درێژەدا باسێکی لەسەر مێژووی بەدیهاتنی کۆمەڵناسی کرد و قوتابخانەکانی کۆمەڵناسی Schools of sociology ، مێژووی فەلسەفەی کۆمەڵایەتی، لە فەیلەسووفەکانی یۆنانەوە، فەیلەسووفە ئیسلامێکان، ڕێنساس و تا هابز هێنا بەر باس و لێکدانەوە و بەو پێیە، ئیشاراتێکی بە ئەفلاتوون، ئەرەستوو، فارابی، بوعەلی، خواجە نەسیر، مۆر، هابز لاک، مۆنتسکیۆ و … کرد.
☜لە کۆتاییدا بەتایبەت لە سەر ئۆگۆست کۆنت وەک بەدیهنەرێ کۆمەڵناسی ڕۆیشت بەمجۆرە لە بارەی ئەندیشەی پۆزیتیویستی کۆنت و سێ قۆناغی پەرەسەندن لە بیرکەی ویدا باس کرد.
ڕێکەوت: سێشەممە ۱۴۰۴/۴/۲۴
بۆ وەرگرتنی فایلی دەنگی ئەودانیشتنە کلیک بکە سەر ئەو لینکەی ژێرەوە (دەست داگرە سەر ئەو بەستەر یا بەستنە) کە دەتبەستێتەوە بە فایلی دەنگی دانیشتنەکە لە تێلێگڕام.
کە پێوەندیت نیە بە تێلێگڕام دەتوانی بۆ وەرگرتنی فایلەکە ڕاستەوخۆ پێوەندی بگری بە ژمارە تێلێفۆنی بەشی پێوەندی ماڵپەڕەکەمان.