دانیشتنی حەوتوانە ١

🌍 ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی
♦ یەکەمین دانیشتنی زانستیی ناوەندی جامی بەڕێوە چوو
↩ تەوەر: کارکردی زمان لە گێڕانەوەدا
↩ کۆڕگێڕ: قاسم تاباک
↩ وتاربێژ: حەسەن محەممەدی
.
✅ یەکەمین دانیشتنی هەفتانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری هۆگرانی ئەدەب و فەرهەنگی کوردی ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی لە دەفتەری ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی بەڕێوە چوو.
وەک لە ڕۆژی ڕاگەیاندنی ناوەندیشدا باس کرابوو، ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی بۆ هەموو دانیشتنەکانی خۆی، بابەتێکی دیاریکراوی تایبەت پێشکەش دەکا. لە چوارچێوەی ئەو ڕێڕەوەکارییەدا یەکەمین بابەت لە ژێر سەردێڕی “کارکردی زمان لە گێڕانەوەدا” لە لایەن کاک “حەسەن محەممەدی” ئاراستە کرا. وتاربێژ، سەرەتا باسێکی گشتی سەبارەت بە زمان لە ڕوانگەی بیرمەندانەوە، وەک بنەمای تیۆری باسەکە هێنایە بەر باس. پاشان ئاماژەی بەوە کرد کە زمان بە چ شێوەیەک دەتوانێ لە ڕێگای گێڕانەوە کۆمەڵێک کارکردی هەبێ لە بوارگەلی جۆراوجۆرەوە؟!
بەشی کۆتایی بەرنامەکە بریتی بوو لە ” پرسیار و وڵام”. لەم بەشەدا ئامادە بووان پرسیارەکانی خۆیان لە بابەت تەوەری باسەکە خستە ڕوو و وڵامی پێویست لە لایان وتاربێژەوە ئاراستەی ئەو بەڕێزانە کرا.
🗓 ١٤٠٢/١٢/٠٣
لینکی کاناڵ:
https://t.me/nawendy1
بۆ وەرگرتنی فایلی دەنگی ئەودانیشتنە کلیک بکە سەر ئەو لینکەی ژێرەوە (دەست داگرە سەر ئەو بەستەر یا بەستنە) کە دەتبەستێتەوە بە فایلی دەنگی دانیشتنەکە لە تێلێگڕام.
کە پێوەندیت نیە بە تێلێگڕام دەتوانی بۆ وەرگرتنی فایلەکە ڕاستەوخۆ پێوەندی بگری بە ژمارە تێلێفۆنی بەشی پێوەندی ماڵپەڕەکەمان.