دانیشتنی حەوتوانە 102
❂ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی❂
سەد و دووەمین دانیشتنی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بەڕێوە چوو
تەوەر: خوێندنەوەی بەرهەمی ئازاد
بەڕێوەبەر: یاقووب خزری
سەد و دووەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری ئەندامانی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی، تاقمێک لە نووسەران و هۆگرانی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی و ژمارەیەک لە قەڵەم بەدەستان و لاوان، ڕۆژی دووشەممە ١٦ی خەرمانانی ١٤٠٥ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی بەڕێوە چوو.
لە دانیشتنی ئەمجارەدا کە تەرخان کرابوو بە خوێندنەوەی ئازادی بابەتی ئەندامانی جامی، بابەتەکان لە لایەن ئەندامان و بەشداربووانەوە بەو شێوەیە پێشکێش کران:
– گوڵاڵە زاهیدی: وڵامێک بۆ شێعری گۆران
– ئاغای یۆسفی: ناساندنی کتێب
– بێهڕاد بوویا: شێعر
– ئارەزوو قادری: وڵامێک بۆ شێعری گۆران
– جەلال ئەحمەدی: تەنز و کاریکلماتۆڕ
– پەروین دانیشپەژووھ: نووسراوەیەک لە جیاتی ئەو کچەی هێمن چیرۆکەکەی گێڕاوەتەوە
– ڕێزوان بوڕنا: نووسراوەیەک لە جیاتی ئەو کچەی هێمن چیرۆکەکەی گێڕاوەتەوە
– فەرید سیدقی: کورتەباسێک لەسەر مێژووی مەهاباد
– گەلاوێژ بەیگ نیا: چیرۆکی کورت
– سمایل بەرزەنجی: وتارێک لەسەر سوارە ئیلخانی زاده
شایانی باسە بابەتەکان لە لایان ئەندامانەوە تاوتوێ کران و لە پێوەندی لەگەڵ ناوەڕۆک و فۆڕمدا بۆچوونی جیاواز ئاراستە کران.
بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی