به‌رنامه‌ی تایبه‌ت, جامی, دانیشتنی حه‌وتوانه

دانیشتنی حەوتوانە 100

‍ ‍ ‍ ‍ 

◉ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی◉ 

سەدەمین دانیشتنی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بەڕێوە‌ چوو.

تەوەر: کوردانی ئەرمەنستان و …

وتاربێژ: حەسەن شوجاعی

بەڕێوەبەر: سوارە فتووحی

 

سەدەمین دانیشتنی  ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری ئەندامانی جامی، تاقمێک لە نووسەران و هۆگرانی بەشی فەرهەنگی  و کۆمەڵایەتی، لە شاری مەهاباد،  ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی گەڵاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەند بەڕێوە چوو.
 ناوەندی فەرهەنگی  هونەریی جامی لە درێژەی بەرنامەکانی خۆی‌دا،  ئەو دانیشتنەی تەرخان کردبوو بە بابەتێکی هەستیار و لە عەینی حاڵیش‌دا زۆر دەگمەن بە نێوی کوردانی ئەرمەنستان. وتاربێژی ئەو  دانیشتنە کاک حەسەن شوجاعی نووسەر و لێکۆڵەر دانیشتووی شاری ورمێ میوانی ناوەندی جامی بوو.
✔ حەسەن شوجاعی سەرەتا بارودۆخی کوردانی ئەرمەنستانی لە پێوەندی لەگەڵ یەکییەتی سۆڤییەت‌دا بە شێوەیەکی مێژوومەند هێنایە بەر باس. لەو چوارچێوەیەش‌دا دەوری نووسەران و لێکۆڵەرانی ئەرمەنی و ئاسووری لە پێشکەوتنی زمان، فەرهەنگ و ئەدەبیاتی کوردانی ئەرمەنستان‌ شی کردەوە.
✔ شوجاعی لە درێژەدا باسی لەوەی کرد، لە ساڵەکانی ١٩٣٠ بەو لاوە هێندێک کەسایەتی گەورە و جێگای سرنج لە بەستێنەکانی زمان، فەرهەنگ، ئەدەبیات و ڕۆژنامەوانی لە نێو کوردانی ئەرمەنستان‌دا دەرکەوتن. کەسانی وەک عەڕەب شامیلۆف، جندی و هتد. هەر لەو ساڵانەدا ڕۆژنامەی riya teze لە لایەن ئەم کوردانەوە بڵاو دەکرایەوە. ڕادیۆ کوردی ئێرەوانیش هەر لەو سەردەمەدا دامەزرا.
✔  بەڕێزیان ئاماژەی بەوەی دا، بە گشتی لە ساڵی ١٩١٥ هەتا ١٩٩١ ئەم کەسایەتی‌یانە لە گۆڕەپانی ئەندیشە و فەرهەنگی کوردی لە ئەرمەنستان دەرکەوتن، کەسانی وەک: ” عەڕەب شامیلۆف، حاجی جندی، قەنانی کوردۆ، جاسم جەلیل، ئەمین عەڤداڵ، جەردۆیێ گەنجۆ، وەزیرێ نادری،  زەینەبا ئیبۆ، نوورێ پۆلات ئۆڤا ، کەرەمێ سەیاد.
 لە بەشی کۆتاییش‌دا، ئامادەبووانی کۆڕەکە پرسیار و تێبینی‌یەکانی خۆیان ئاراستەی وتاربێژ کرد و بەڕێزیان بە وردی لە چوارچێوەی باسەکە وڵامی پرسیارەکانی دایەوە.
بۆ وەرگرتنی فایلی دەنگی ئەودانیشتنە کلیک بکە سەر ئەو لینکەی ژێرەوە (دەست داگرە سەر ئەو بەستەر یا بەستنە) کە دەتبەستێتەوە بە فایلی دەنگی دانیشتنەکە لە تێلێگڕام.
کە پێوەندیت نیە بە تێلێگڕام دەتوانی بۆ وەرگرتنی فایلەکە ڕاستەوخۆ پێوەندی بگری بە ژمارە تێلێفۆنی بەشی پێوەندی ماڵپەڕەکەمان.
https://t.me/nawendy1/2166

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *