جامی, دانیشتنی حه‌وتوانه

دانیشتنی حەوتوانە 2

🌍 ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی

♦  دووەمین دانیشتنی زانستیی ناوەندی جامی بەڕێوە چوو

↩ تەوەر: زمانناسی بۆ هەمووان
↩  کۆڕگێڕ: یاقووب خزری
↩  وتاربێژ: دوکتور ئەحمەد ئەحمەدیان(زمانناس و لێکۆڵەر)
.

✅ دووەمین دانیشتنی هەفتانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری هۆگرانی ئەدەب و فەرهەنگی کوردی شارەکانی مەهاباد، سەقز و بۆکان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی بەڕێوە چوو. 
دانیشتنی ئەم جارەی ناوەندی جامی بە شێوەی وانەوتار بەڕێوە چوو، یەکەم وانەی ئەم حەوتوویە لە ژێر  سەردێڕی “زمانناسیی بۆ هەمووان” لە لایەن “دوکتۆر ئەحمەد ئەحمەدیان، زمانناس و لێکۆڵەر” ئاراستە کرا. وتاربێژ، لە وانەوتاری یەکەم‌دا بنەماکانی زانستی زمانناسیی گشتی بە شێوەی تیۆری هێنایە بەر باس. لەم پێوەندییەدا کۆمەڵێک دەیتا و چەمکی زمانناسانەی بۆ بەشداربووان شی کردەوە.
بەشی کۆتایی بەرنامەکە بریتی بوو لە ” پرسیار و وڵام”. لەم بەشەدا ئامادەبووان پرسیارەکانی خۆیان لە بابەت تەوەری باسەکە خستە ڕوو و وڵامی پێویست لە لایان وتاربێژەوە ئاراستەی ئەو بەڕێزانە کرا. پێویستە ئاماژە بەوەش بکەین ئەم وانەوتارانە لە هەشت بەش‌دا لە چوارچێوەی سووژەکانی پێوەندیدار بە زمانناسی‌ بڕیارە بەڕێوە بچێ.

🗓 ١٤٠٢/١٢/١٠

لینکی کاناڵ:
https://t.me/nawendy1

بۆ وەرگرتنی فایلی دەنگی ئەودانیشتنە کلیک بکە سەر ئەو لینکەی ژێرەوە (دەست داگرە سەر ئەو بەستەر یا بەستنە) کە دەتبەستێتەوە بە فایلی دەنگی دانیشتنەکە لە تێلێگڕام.
کە پێوەندیت نیە بە تێلێگڕام دەتوانی بۆ وەرگرتنی فایلەکە ڕاستەوخۆ پێوەندی بگری بە ژمارە تێلێفۆنی بەشی پێوەندی ماڵپەڕەکەمان.

https://t.me/nawendy1/14

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *