دانیشتنی حەوتوانە 5

🌍 ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی
♦ پێنجەمین دانیشتنی زانستیی ناوەندی جامی بەڕێوە چوو
↩ تەوەر: مووسیقیی کوردی لە دەلاقەی مێژوویی و زانستییەوە
↩ کۆڕگێڕ: قاسم تاباک
↩ وتاربێژ: کاوە فەقیهزاده(مووزیسییەن و شارەزای مووسیقیی کوردی)
.
✅ پێنجەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری هۆگرانی ئەدەب و فەرهەنگی کوردی بەتایبەتی هۆگرانی مووسیقای کوردی، ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی بەڕێوە چوو.
وانەوتاری ئەم حەوتوویە لە ژێر سەردێڕی “مووسیقیی کوردی لە دەلاقەی مێژوویی و زانستییەوە” لە لایەن “مامۆستا کاوە فەقیهزاده مووزیسییەن و شارەزای مووسیقیی کوردی” پێشکێش کرا. وتاربێژ، لەم وانەوتارەدا سەرەتا بە شێوەیەکی مێژوومەند، باسێکی لە سەر مێژووی مووسیقی بە گشتی و ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی خستە ڕوو، پاشان ئاوڕی دایەوە سەر مێژووی مووسیقیی کوردی و لایەنە گرینگەکانی مووسیقیی کوردی لە ڕوانگەیەکی زانستی و فەننی مووسیقییەوە هەڵسەنگاند.
بەشێکی تری بەرنامەکە بریتی بوو لە ” پرسیار و وڵام”. لەم بەشەدا ئامادەبووان پرسیارەکانی خۆیان لە بابەت تەوەری باسەکە خستە ڕوو و وڵامی پێویست لە لایان وتاربێژەوە ئاراستەی ئەو بەڕێزانە کرا. ژەنینی تەکنەوازیی سەنتوور لە لایەن مامۆستا کاوە فەقیهزاده و هەر وەها کوتنەوەی گۆرانییەکی ڕەسەنی کوردی لە لایان هونەرمەند عەتا ڕۆشەنزادە ڕازێنەرەوەی بەشی کۆتایی دانیشتنی ئەم حەوتوویە بوو.
🗓 ١٤٠٣/٠١/١٦
لینکی کاناڵ:
https://t.me/nawendy1
بۆ وەرگرتنی فایلی دەنگی ئەودانیشتنە کلیک بکە سەر ئەو لینکەی ژێرەوە (دەست داگرە سەر ئەو بەستەر یا بەستنە) کە دەتبەستێتەوە بە فایلی دەنگی دانیشتنەکە لە تێلێگڕام.
کە پێوەندیت نیە بە تێلێگڕام دەتوانی بۆ وەرگرتنی فایلەکە ڕاستەوخۆ پێوەندی بگری بە ژمارە تێلێفۆنی بەشی پێوەندی ماڵپەڕەکەمان.