دانیشتنی حەوتوانە 7

🌍 ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی
♦ حەوتەمین دانیشتنی زانستیی ناوەندی جامی بەڕێوە چوو
↩ تەوەر: چاوخشاندنێک بە سەر کەوناراناسیی کوردستان
↩ کۆڕگێڕ: قاسم تاباک
↩ وتاربێژ: ڕەحمەت نادری(کەوناراناس و لێکۆڵەر)
.
✅ حەوتەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری هۆگرانی فەرهەنگی کوردی، ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی، بە بەشداری هۆگرانی فەرهەنگ و هونەریی کوردی لە شارەکانی مەهاباد، بۆکان و تاقمێک لە هونەرمەند و نووسەرانی کوردی خوراسان بەڕێوە چوو.
وانەوتاری ئەم حەوتوویە لە ژێر سەردێڕی “چاوخشاندنێک بە سەر کەوناراناسیی کوردستان” لە لایەن “ڕەحمەت نادری کەوناراناس و لێکۆڵەر” پێشکێش کرا. وتاربێژ، لەم وانەوتارەدا بە شێوەیەکی زانستی و بە پشتبەستن بە لێکۆڵینەوە زانستییەکانی ئەم بوارە لە بابەت کەوناراناسیی لە کوردستان، وردەکارییەکانی ئەم بابەتەی شی کردەوە. هەر وەها لە بەشێکی تری وانەوتارەکە تیشکی خستە سەر خەسارناسیی لێکۆڵینەوە جۆراوجۆرەکانی ئەم چەمکە لە کوردستان و بە شێوازێکی ڕەخنەگرانە کەموکۆڕییەکانی ئەم لێکۆلینەوانەی خستە بەر باس و لێدوان.
.
✅ بەشێکی تری بەرنامەکە بریتی بوو لە ” پرسیار و وڵام”. لەم بەشەدا ئامادەبووان پرسیارەکانی خۆیان لە بابەت تەوەری باسەکە خستە ڕوو و وڵامی پێویست لە لایان وتاربێژەوە ئاراستەی ئەو بەڕێزانە کرا.
✅ لە پاژی کۆتایی بەرنامەدا دوو پارچە مووسیقا لە لایەن مامۆستا ئاڕتین هونەرمەند و مووزیسییەنی کورد لە شاری بۆجنوورد(خوراسان) و هەروەها هونەرمەندی دەنگخۆش کاک سەلاحی خزری پێشکێشی ئامادەبووان کرا.
🗓 ١٤٠٣/٠٢/٠٦
✔ لینکی کاناڵ:
https://t.me/nawendy1
بۆ وەرگرتنی فایلی دەنگی ئەودانیشتنە کلیک بکە سەر ئەو لینکەی ژێرەوە (دەست داگرە سەر ئەو بەستەر یا بەستنە) کە دەتبەستێتەوە بە فایلی دەنگی دانیشتنەکە لە تێلێگڕام.
کە پێوەندیت نیە بە تێلێگڕام دەتوانی بۆ وەرگرتنی فایلەکە ڕاستەوخۆ پێوەندی بگری بە ژمارە تێلێفۆنی بەشی پێوەندی ماڵپەڕەکەمان.