دانیشتنی حەوتوانە 8

🌍 ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی
♦ هەشتەمین دانیشتنی زانستیی ناوەندی جامی بەڕێوە چوو
↩ تەوەر: “ئۆستوورەناسی و دەسپێکی میتۆلۆژیی کوردی”
↩ کۆڕگێڕ: یاقووب خزری
↩ وتاربێژ: دوکتور حوسێن میکائیلی
.
✅ هەشتەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری هۆگرانی ئەدەب و فەرهەنگی کوردی، ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی، بە بەشداری تاقمێک لە میوانانی شارەکانی دەوروبەر بەڕێوە چوو. سەرەتای بەرنامە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر بابەتی ئەندامان خوێندرایەوە. لەو بەشەدا سەرەتا بەڕێز یۆسف بابەکی ڕۆماننووس، دوایین ڕۆمانی خۆی بە نێوی “کۆچی ئەستێرەکان” بە بەشداربووان ناساند. خاتوو ئامینە سونبولی شاعیر و نووسەری بواری منداڵان، لە بەشێکی تری بەرنامەدا غەزەلێکی پێشکێشی ئامادەبووان کرد. لەپارتی دوویەمی دانیشتنەکەدا وانەوتاری ئەم حەوتوویە ئاراستەی بەشداربووان کرا.
وانەوتاری ئەم حەوتوویە لە ژێر سەردێڕی “ئۆستوورەناسی و دەسپێکی میتۆلۆژیی کوردی” لە لایان “دوکتور حوسێن میکائیلی، مامۆستای زانکۆ لە شاری بۆکان” پێشکێش کرا. وتاربێژ، لەم وانەوتارەدا، سەرەتا پێناسەیەکی لە ئۆستوورە و ڕەهەندە جۆراوجۆرەکانی ئۆستوورە هێنایە بەر باس. پاشان جیاوازی نێوان ئۆستوورە و ئەفسانەی لە ڕوانگەیەکی زانستییەوە شی کردەوە. هەر وەها پێوەندیی نێوان کەوناراناسی و چەمکی ئۆستوورەی شرۆڤە کرد و کورتەباسێکی لە سەر میتۆلۆژیی کوردی خستە ڕوو.
.
بەشێکی تری بەرنامەکە بریتی بوو لە ” پرسیار و وڵام”. لەم بەشەدا ئامادەبووان پرسیارەکانی خۆیان لە بابەت تەوەری باسەکە خستە ڕوو و وڵامی پێویست لە لایان وتاربێژەوە ئاراستەی ئەو بەڕێزانە کرا.
🗓 ١٤٠٣/٠٢/١٣
✔ لینکی کاناڵ:
https://t.me/nawendy1