دانیشتنی حەوتوانە 14
🌍 ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی
♦ چاردەهەمین دانیشتنی زانستیی ناوەندی جامی بەڕێوە چوو
↩ تەوەر: چۆنێتی فێر بوون و فێرکاریی ” زمانی دایکی”/ “بە زمانی دایکی” لە ڕوانگەی زمانناسی(وانەوتاری پێنجەم)
↩ بەڕێوەبەر: یاقووب خزری
↩ وتاربێژ: دوکتور ئەحمەد ئەحمەدیان(زمانناس و لێکۆڵەر)
.
✅ چاردەهەمین دانیشتنی زانستیی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری هۆگرانی ئەدەب و فەرهەنگی کوردی، ڕۆژی دووشەممە، ١١ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی بەڕێوە چوو.
✔سەرەتای بەرنامە ڕۆزا بایزیدی تەمەن ١١ ساڵان چیرۆکێکی بە نێوی “ستارەای کە گم شد” چاپ کراو لە ژمارە ١١ی گۆڤاری کانی پێشکێش کرد. پاشان بەڕێز کاک محەممەد خەلیل بە خوێندنەوەی شێعرێک بەشداریی پاژی یەکەمی کۆڕەکەی کرد.
✔ لە پاژی دوویەمی دانیشتنەکەدا وانەوتاری ئەم حەوتوویە لە ژێر سەردێڕی: چۆنێتی فێر بوون و فێرکاریی ” زمانی دایکی”/ “بە زمانی دایکی” لە ڕوانگەی زمانناسییەوە لە لایەن “دوکتور ئەحمەد ئەحمەدیان، زمانناس و لێکۆڵەر” پێشکێش کرا. وتاربێژ، لەم وانەوتارەدا لە دەلاقەی ڕەوانناسیی زمانەوە تەوەری باسەکەی خستە بەر باس. د.ئەحمەدیان بە هێنانە گۆڕی بیردۆزەی چامسکی، شێوازەکانی فێرکاریی زمانی دایکی بە زمانی دایکی لەو ڕوانگەیەوە شی کردەوە. هەر وەها لە وتارەکەیدا لایەنێکی گرینگی زمانناسی کە بریتی بوو لە: “psyco -linguistic” و پێوەندی چەمکگەلی وەک فۆنێتیک، سینتاکس و هتد لە ڕەوتی فێرکاریی زمانیدا شەنوکەو کرد.
↩بەشێکی تری بەرنامەکە بریتی بوو لە ” پرسیار و وڵام”. لەم بەشەدا ئامادەبووان پرسیارەکانی خۆیان لە بابەت تەوەری باسەکە خستە ڕوو و وڵامی پێویست لە لایان وتاربێژەوە ئاراستەی ئەو بەڕێزانە کرا.
🗓 ١٤٠٣/٠٤/١١
✔ لینکی کاناڵ:
https://t.me/nawendy1
بۆ وەرگرتنی فایلی دەنگی ئەودانیشتنە کلیک بکە سەر ئەو لینکەی ژێرەوە (دەست داگرە سەر ئەو بەستەر یا بەستنە) کە دەتبەستێتەوە بە فایلی دەنگی دانیشتنەکە لە تێلێگڕام.
کە پێوەندیت نیە بە تێلێگڕام دەتوانی بۆ وەرگرتنی فایلەکە ڕاستەوخۆ پێوەندی بگری بە ژمارە تێلێفۆنی بەشی پێوەندی ماڵپەڕەکەمان.