جامی, دانیشتنی حه‌وتوانه

دانیشتنی حەوتوانە 17

🌍 ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی

♦  هەڤدەهەمین دانیشتنی زانستیی ناوەندی جامی    بەڕێوە چوو

↩ تەوەر: چاوخشاندنێک بە سەر کەونارناسیی کوردستان(بەشی سێیەم)
↩  بەڕێوەبەر: یاقووب خزری
↩  وتاربێژ: ڕەحمەت نادری(کەونارناس و لێکۆڵەر)
.

✅ هەڤدەهەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری هۆگرانی  فەرهەنگی کوردی، ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی بەڕێوە چوو. 
✔ پاژی یەکەمی بەرنامە بریتی بوو لە خوێندنەوەی ئازادی بەرهەمی بەشداربووان. لەم پاژەدا بابەتەکان بە شێوەی خوارەوە پێش‌کێش کرا:
↙ کاک ڕەزا یارئەحمەدی(نووسەر و وەرگێڕ): ناساندنی ئاسەوارە چاپ کراوەکانی بەڕێزیان لە ژانری چیرۆک و وەرگێڕان‌دا.
↙ کاک جەلال ئەحمەدی(کاریکلماتۆڕنووس): خوێندنەوەی چەند کاریکلماتۆڕ
↩ لە پاژی دوویەمی ئەم دانیشتنەدا،  وانەوتاری ئەم حەوتوویە لە ژێر  سەردێڕی “چاوخشاندنێک بە سەر کەونارناسیی کوردستان(بەشی سێیەم)” لە لایەن “ڕەحمەت نادری کەونارناس و لێکۆڵەر” پێش‌کێش کرا.  وتاربێژ، لەم وانەوتارەدا بە شێوەیەکی زانستی و بە پشت‌بەستن بە لێکۆڵینەوە زانستییەکان،  شوێنەوارە گرینگەکانی کوردستانی بۆ لێکۆڵینەوەی کەونارناسی هێنایە بەر باس. پاشان مێژووی لێکۆڵینەوەی کەونارناسی لە کوردستان و بە تایبەت ئەشکەوتی شانەدەری بۆ بەشداربووان شی کردەوە. بۆ سەلماندنی ئەم بەشەش، بەڵگە و ئاسەوارە مێژوویی‌یەکانی(کۆمەڵێک بەردی داتاشراوی کەونارایی) خستە بەر دیدی بەشداربووان.
.
✅ بەشێکی تری  بەرنامەکە بریتی بوو لە ” پرسیار و وڵام”. لەم بەشەدا ئامادەبووان پرسیارەکانی خۆیان لە بابەت تەوەری باسەکە خستە ڕوو و وڵامی پێویست لە لایان وتاربێژەوە ئاراستەی ئەو بەڕێزانە کرا. 

🗓 ١٤٠٣/٠٥/٠٨

بۆ وەرگرتنی فایلی دەنگی ئەودانیشتنە کلیک بکە سەر ئەو لینکەی ژێرەوە (دەست داگرە سەر ئەو بەستەر یا بەستنە) کە دەتبەستێتەوە بە فایلی دەنگی دانیشتنەکە لە تێلێگڕام.
کە پێوەندیت نیە بە تێلێگڕام دەتوانی بۆ وەرگرتنی فایلەکە ڕاستەوخۆ پێوەندی بگری بە ژمارە تێلێفۆنی بەشی پێوەندی ماڵپەڕەکەمان.

https://t.me/nawendy1/122

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *