دانیشتنی حەوتوانە 18

🌍 ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی
♦ هەژدەهەمین دانیشتنی زانستیی ناوەندی جامی بەڕێوە چوو
↩ تەوەر: چاوخشاندنێک بە سەر کەونارناسیی کوردستان(بەشی چوارەم)
↩ بەڕێوەبەر: سۆما تووتوونچی
↩ وتاربێژ: ڕەحمەت نادری(کەونارناس و لێکۆڵەر)
.
✅ هەژدەهەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری هۆگرانی فەرهەنگی کوردی، ڕۆژی دووشەممە ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی بەڕێوە چوو.
✔ پاژی یەکەمی بەرنامە بریتی بوو لە خوێندنەوەی ئازادی بەرهەمی بەشداربووان. لەم پاژەدا ڕێزدار مستەفا مەولوودی وەرگێڕانی شێعری مووسا و شەبانی مەولانای بۆ سەر زمانی کوردی پێشکێش کرد.
↩ لە پاژی دوویەمی ئەم دانیشتنەدا، وانەوتاری ئەم حەوتوویە لە ژێر سەردێڕی “چاوخشاندنێک بە سەر کەونارناسیی کوردستان(بەشی چوارەم)” لە لایەن “ڕەحمەت نادری کەونارناس و لێکۆڵەر” پێشکێش کرا. وتاربێژ، لەم وانەوتارەدا بە شێوەیەکی زانستی و بە پشتبەستن بە لێکۆڵینەوە زانستییەکان، شوێنەوارە گرینگەکانی کوردستانی بۆ لێکۆڵینەوەی کەونارناسی هێنایە بەر باس. ئەو شوێنەوارانە تایبەت بە چاخی نۆبەردینە بوون و وتاربێژ ئاماژەی بە دوایین لێکۆڵینەوەکانی ئەم بواره کرد.
.
✅ بەشێکی تری بەرنامەکە بریتی بوو لە ” پرسیار و وڵام”. لەم بەشەدا ئامادەبووان پرسیارەکانی خۆیان لە بابەت تەوەری باسەکە خستە ڕوو و وڵامی پێویست لە لایان وتاربێژەوە ئاراستەی ئەو بەڕێزانە کرا.
🗓 ١٤٠٣/٠٥/١٥
✔ لینکی کاناڵ:
https://t.me/nawendy1