جامی, دانیشتنی حه‌وتوانه

دانیشتنی حەوتوانە 22

❂ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی❂

بیست‌ و دووهەمین دانیشتنی زانستیی ناوەندی جامی بەڕێوە چوو

تەوەر: سزیان وەفر (ئاوڕێک لە ئەدەبیاتی خوارووی کوردستان)
بەڕێوەبەر: قاسم تاباک
وتاربێژ: د.عەلی ئولفەتی (شاعیر و توێژەری کرماشانی)

✓ بیست و دووهەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری هۆگرانی  فەرهەنگی کوردی، ڕۆژی یەک‌شەممه ۱۱ی خەرمانان ١٤٠٣ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی بەڕێوە چوو. 

☜ دوکتۆر عەلی ئولفەتی لە کرماشانەوە بەشداری دانیشتنی ئەو حەوتوویە بوو. بەڕێزیان سەرەتا لەسەر ناوچەی کرماشان و ئیلام و زاراوە و بن‌زاراوەکانی ئەوێ دوا. ھەر وەھا زانیاریی بەکەلکی لەسەر دەوڵەمەندیی ئەو شوێنە لە باری کەلتووری و زمانییەوە بۆ بەشداران ھێنایە ئاراوە. باسی جم‌وجوولی ئەدەبیی و چەند کۆپلە شێعری خۆی نێوئاخنی ئەو دانیشتنە کرد. دانیشتنەکە بە ھەندێ پرسیار و وڵامی دوکتۆر ئولفەتی کۆتایی ھات.

✓ بەشێکی تری  بەرنامەکە بریتی بوو لە ” پرسیار و وڵام”. لەم بەشەدا ئامادەبووان پرسیارەکانی خۆیان لە بابەت تەوەری باسەکە خستە ڕوو و وڵامی پێویست لە لایان وتاربێژ ئاراستەی ئەو بەڕێزانە کرا. 

١٤٠٣/۰۶/۱۱


https://t.me/nawendy1

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *