دانیشتنی حەوتوانە 27

❂ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی❂
بیست و حەوتەمین دانیشتنی زانستیی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بەڕێوە چوو
تەوەر: شێعری بەرەی یەکەمی موکریان
وتاربێژ: ئەحمەد چاک (نووسەر و ڕەخنەگری ئەدەبی)
بەڕێوەبەر: قاسم تاباک
✓ بیست و حەوتەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری هۆگرانی ئەدەب و فەرهەنگی کوردی، بە تایبەت مامۆستایان و شارەزایانی بواری ئەدەبی کوردی، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی ڕەزبەری ١٤٠٣ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی بەڕێوە چوو.
☜ لەم دانیشتنەدا، ئەحمەد چاک سەرەتا بە شێوەیەکی مێژوویی، شاعیرانی بەرەی یەکەمی موکریانی دیاری کرد، پاشان ئاوڕی دایەوە سەر سێ شاعیری ئەم بەرەیە کە بریتی بوون لە وەفایی، ئەحمەدی کوڕ و ئەدەب. چاک لەم بەشەی وتارەکەیدا بە شێوازێکی تەحلیل مەحتەوایی ناوەڕۆکی شێعری ئەم شاعیرانەی لێک دایەوە. بۆ هەر کام لەم شاعیرانە شێوازێکی تایبەتی بۆ خوێندنەوەی شێعرەکانیان دیاری کرد. پاشان لە کۆتاییدا چوارچێوە و قالبەکانی شێعری ئەم سێ شاعیرە مەزنەی خستە بەر باس و لیکۆڵینەوە.
✓ بەشێکی تری بەرنامەکە بریتی بوو لە ” پرسیار و وڵام”. لەم بەشەدا ئامادەبووان پرسیارەکانی خۆیان سەبارەت بە تەوەری باسەکە خستە ڕوو و وڵامی پێویست لە لایەن وتاربێژ درایەوە.
١٤٠٣٠٨٫٠٣