دانیشتنی حەوتوانە 29

❂ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی❂
بیست و نۆهەمین دانیشتنی زانستیی ناوەندی فەرهەنگی هونەری جامی بەڕێوە چوو
تەوەر: خوێندنەوەی بەرهەمی ئازاد
بەڕێوەبەر: قاسم تاباک
✓ بیست و نۆیەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری هۆگرانی فەرهەنگی کوردی، ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی بەڕێوە چوو.
☜ لەم کۆڕەدا ئەم بابەتانە پێشکێش کران:
ئێحسان پیرۆتی: خوێندنەوەی غەزەل
کامڕان ڕەشی: ناساندنی کتێب هاوڕێ لەگەڵ خوێندنەوەی چەند پارچە شێعری منداڵان
ئاوارە حوسێن زادە: شێعر
مەنسوور مێهرجوویان: چیرۆک
نەرمین ئیبڕاهیم ئازەر: شێعر
✓ بەشێکی تری بەرنامەکە بریتی بوو لە ” پرسیار و وڵام”. لەم بەشەدا ئامادەبووان پرسیارەکانی خۆیان لە بابەت تەوەری باسەکە خستە ڕوو و وڵامی پێویست لە لایان وتاربێژەوە ئاراستەی ئەو بەڕێزانە کرا.