دانیشتنی حەوتوانە 30
❂ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی❂
سییەمین دانیشتنی زانستیی ناوەندی فەرهەنگی هونەری جامی بەڕێوە چوو
تەوەر: سەرهەڵدانی ڕۆمان
وتاربێژ: حەسەن محەممەدی( ڕۆماننووس و لێکۆڵەر)
بەڕێوەبەر: یاقووب خزری
✓ سییهمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری هۆگرانی فەرهەنگی کوردی، ڕۆژی پێنجشەممە ۲۴ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی بەڕێوە چوو.
☜ وانەوتاری ئەم حەوتوویە لە ژێر سەردێڕی: ” سەرهەڵدانی ڕۆمان ” لە لایان حەسەن محەممەدی “ڕۆماننووس و لێکۆڵەر” پێشکێش کرا. وتاربێژ، لەم وانەوتارەدا بە شێوەیەکی مێژوویی باسی سەرهەڵدانی ڕۆمانی لە ڕۆژئاوا کرد. پاشان تیۆرییەکانی باوی پێوەندیدار بە ڕۆمانی خستە بەر باس و لێکۆڵینەوە. لە ئاکامدا سەرهەڵدانی ڕۆمانی نوێی کوردیشی تاوتوێ کرد.
✓ بەشێکی تری بەرنامەکە بریتی بوو لە ” پرسیار و وڵام”. لەم بەشەدا ئامادەبووان پرسیارەکانی خۆیان لە بابەت تەوەری باسەکە خستە ڕوو و وڵامی پێویست لە لایان وتاربێژەوە ئاراستەی ئەو بەڕێزانە کرا.
١٤٠٣/٠٨٫۲۴
بۆ وەرگرتنی فایلی دەنگی ئەودانیشتنە کلیک بکە سەر ئەو لینکەی ژێرەوە (دەست داگرە سەر ئەو بەستەر یا بەستنە) کە دەتبەستێتەوە بە فایلی دەنگی دانیشتنەکە لە تێلێگڕام.
کە پێوەندیت نیە بە تێلێگڕام دەتوانی بۆ وەرگرتنی فایلەکە ڕاستەوخۆ پێوەندی بگری بە ژمارە تێلێفۆنی بەشی پێوەندی ماڵپەڕەکەمان.