دانیشتنی حەوتوانە 32

❂ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی❂
سی و دووهەمین دانیشتنی زانستیی ناوەندی فەرهەنگی هونەری جامی بەڕێوە چوو
تەوەر: چاوخشاندنێک بە سەر کەونارناسیی کوردستان
وتاربێژ: ڕەحمەت نادری(کەونارناس و لێکۆڵەر)
بەڕێوەبەر: یاقووب خزری
✓ سی و دووهەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری هۆگرانی فەرهەنگی کوردی، ڕۆژی پێنجشەممە ۸ی سەرماوەز ١٤٠٣ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی بەڕێوە چوو.
☜ وانەوتاری ئەم حەوتوویە لە ژێر سەردێڕی “چاوخشاندنێک بە سەر کەونارناسیی کوردستان” لە لایەن “ڕەحمەت نادری کەونارناس و لێکۆڵەر” بەشی کۆتایی، پێشکێش کرا. وتاربێژ، لەم وانەوتارەدا بە شێوەیەکی زانستی و بە پشتبەستن بە لێکۆڵینەوە زانستییەکان، لە دریژەی وانەوتارەکانی پێشوودا، شوێنەوارە گرینگەکانی تری کوردستانی بۆ لێکۆڵینەوەی کەونارناسی هێنایە بەر باس.
✓ بەشێکی تری بەرنامەکە بریتی بوو لە ” پرسیار و وڵام”. لەم بەشەدا ئامادەبووان پرسیارەکانی خۆیان لە بابەت تەوەری باسەکە خستە ڕوو و وڵامی پێویست لە لایان وتاربێژەوە ئاراستەی ئەو بەڕێزانە کرا.
١٤٠٣/٠۹/۸
بۆ وەرگرتنی فایلی دەنگی ئەودانیشتنە کلیک بکە سەر ئەو لینکەی ژێرەوە (دەست داگرە سەر ئەو بەستەر یا بەستنە) کە دەتبەستێتەوە بە فایلی دەنگی دانیشتنەکە لە تێلێگڕام.
کە پێوەندیت نیە بە تێلێگڕام دەتوانی بۆ وەرگرتنی فایلەکە ڕاستەوخۆ پێوەندی بگری بە ژمارە تێلێفۆنی بەشی پێوەندی ماڵپەڕەکەمان.