دانیشتنی حەوتوانە 36

❂ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی❂
سی و شەشەمین دانیشتنی زانستیی ناوەندی فەرهەنگی هونەری جامی بەڕێوە چوو
تەوەر: شی کردنەوەی پێوەندی نێوان زمان و ڕەگەز لە ڕوانگەی شی کردنەوەی گوتاری زانستی (CDA)
وتاربێژ: دوکتور مەنیژە میرموکری(زمانناس و مامۆستای زانکۆ)
بەڕێوەبەر: سۆماتووتنچی
.
✓ سی و شەشەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری هۆگرانی فەرهەنگی کوردی، ڕۆژی پێنجشەممە ۱۳ی بەفرانباری ١٤٠٣ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی بەڕێوە چوو.
☜ لە پاژی یەکەمی بەرنامەدا خاتوو تووبا ڕوون دوو بەرهەمی وەرگێڕدراوی خۆی ناساند.
پاژی دووەمی بەرنامە:
وتاری ئەم حەوتوویە، لە ژێر سەردێڕی”شی کردنەوەی پێوەندی نێوان زمان و ڕەگەز لە ڕوانگەی شی کردنەوەی گوتاری زانستی (CDA)” لە لایەن دوکتور مەنیژە میرموکری، زمانناس و مامۆستای زانکۆ بەڕێوە چوو. لەم وتارەدا د. میرموکری سەرەتا ئیدیۆمەکانی زمان و ڕەگەزی وەک دیاردە شی کردەوە. پاشان بە هێنانەگۆڕ و تەحلیلی سێکسیزمی زمانی لە ڕۆژئاوا و کوردستان تاوتوێی بابەتەکەی کرد. بنەما تیۆرییەکانی بابەتەکەی لە ڕوانگەی دیسکۆرسی ڕەخنەیی(گفتمان انتقادی)یەوە لێک دایەوە.
د.میرموکری لە درێژەدا ئەم چوارچێوەیە تیۆرییەی لە سەر وتە و گوفتاری کوردانە و بە گشتی دیالۆگی ئاسایی و نۆڕمەکانی ئەم دیاردەیە ئەپڵای(کاربردی کردن) کرد.
✓ بەشێکی تری بەرنامەکە بریتی بوو لە ” پرسیار و وڵام”. لەم بەشەدا ئامادەبووان پرسیارەکانی خۆیان لە بابەت تەوەری باسەکە خستە ڕوو و وڵامی پێویست لە لایان وتاربێژەوە ئاراستەی ئەو بەڕێزانە کرا.
١٤٠٣/۱۰/۱۳
بۆ وەرگرتنی فایلی دەنگی ئەودانیشتنە کلیک بکە سەر ئەو لینکەی ژێرەوە (دەست داگرە سەر ئەو بەستەر یا بەستنە) کە دەتبەستێتەوە بە فایلی دەنگی دانیشتنەکە لە تێلێگڕام.
کە پێوەندیت نیە بە تێلێگڕام دەتوانی بۆ وەرگرتنی فایلەکە ڕاستەوخۆ پێوەندی بگری بە ژمارە تێلێفۆنی بەشی پێوەندی ماڵپەڕەکەمان.