دانیشتنی حەوتوانە 47

◉━ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی━◉
چل و حەوتەمین دانیشتنی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بەڕێوە چوو.
تەوەر: ساڵیادی دامەزراندنی ناوەندی جامی
کۆڕگێڕ: سۆما تووتنچی
چل و حەوتەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداریی ئەندامانی جامی، تاقمێک لە نووسەران و هۆگرانی فەرهەنگ و ئەدەب و ژمارەیەک لە قەڵەم بەدەستان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەند بەڕێوە چوو.
☜ یەکەم کۆڕی ساڵی ١٤٠٤ی هەتاوی بۆ “یادیك لە تێکۆشانی یەک ساڵەی ناوەند” تەرخان کرابوو. سەرەتای کۆڕەکە تیزێرێک لە تێکۆشانەکانی یەکساڵەی ناوەند بڵاو کراوە و پاشان ئەحمەد بەحری وێڕای بەخێر هێنانی دانیشتووان، پیرۆزبایی سەری ساڵی تازەی لە هەموو لایەک کرد و جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە ناوەند لە چوارچێوەی یاسادا شێلگیرانە لەم ساڵدا تێدەکۆشێ بەرنامەکانی خۆی بەڕێوەبەرێ و سپاس و پێزانینی ناوەندی جامی پێشکێشی هەموو ئەو کەسانە کرد کە لە ماوەی یەک ساڵەی دامەزراندنی ئەم ناوەندە هاوبیر و هاوکار بوون. پاشان عەلی ئازیز کتێبی ڕۆمانی “کەیغان”ی بە ئەحمەد بەحری پێشکێش کرد سەبارت بە ماندوو بوونی بۆ زنجیرە کتێبی گەنجی سەر بەمۆر.
☜ لە بەشی دووەمی کۆڕەکەەدا، بابەتەکان لە لایەن ئەندامان و بەشداربووانەوە بەو شێوەیە پێشکێش کرا:
د. خالەق جەلیلنژاد ڕەوتی پڕوژە فەرهەنگی، هونەری و زانستیییەکانی ناوەندی جامی، جێگەوپێگەی ناوەند و کاریگەری ئەم پڕۆژانەی لە سەر کۆمەڵگا بە درێژی هێنایە بەر باس.
سەلاح خزری بە دەنگی خۆشی هاوڕێی ژەنیاران: دیاکۆ نەسیمی بە “دەف”، فەرهاد سەعیدی بە “شمشاڵ” بە چەند پارچە مۆسیقا کۆڕەکەیان رازاندەوە.
شێعری سێ شاعیر ڕازێنەرەوەی بەشێکی دیکەی ئەم کۆڕە بوو: خاتوونی خۆر، ئیحسان پیرۆتی و غەوارە.
دانیشتنەکە بە پەزیرایی و میوانداریی کۆتایی هات.
ڕێکەوت: ١٤٠٤/١/٢۱
بۆ وەرگرتنی فایلی دەنگی ئەودانیشتنە کلیک بکە سەر ئەو لینکەی ژێرەوە (دەست داگرە سەر ئەو بەستەر یا بەستنە) کە دەتبەستێتەوە بە فایلی دەنگی دانیشتنەکە لە تێلێگڕام.
کە پێوەندیت نیە بە تێلێگڕام دەتوانی بۆ وەرگرتنی فایلەکە ڕاستەوخۆ پێوەندی بگری بە ژمارە تێلێفۆنی بەشی پێوەندی ماڵپەڕەکەمان.