جامی, دانیشتنی حه‌وتوانه

دانیشتنی حەوتوانە 55

 

◉ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی◉ 

پەنجا و پێنجەمین دانیشتنی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بەڕێوە چوو.

تەوەر: بەیتی موکریان و ئەدەبیاتی زارەکیی کوردی
وتاربێژ: ئەحمەد بەحری
کۆڕگێڕ: سوارە فتووحی

دانیشتنی ژومارە پەنجا و پێنجی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداریی ئەندامانی جامی، تاقمێک لە نووسەران و هۆگرانی فەرهەنگ و ئەدەب و ژمارەیەک لە قەڵەم بەدەستان، ڕۆژی دووشەممۆ ٢٦ی جۆزەردان ١٤٠٤ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەند بەڕێوە چوو.

☜ ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی لە دڕێژەی ئێوارەدانیشتنەکانی حەوتووانەی خۆی‌دا، ئەو دانیشتنەی تەرخان کرد بۆ بابەتێکی گرینگی ئەده‌بیاتی کوردی له ژێر ناوی “بەیتی موکریان و ئەدەبیاتی زارەکیی کوردی”.
بەڕێز ئەحمەدی بەحری کە تەمەنێکی دووروودڕێژی بۆ کارکردن لەسەر بەیتی کوردی داناوە وتاربێژی ئەو کۆرەی ناوەندی جامی بوو. بەڕێزیان وەک کەسێکی شارەزە و خاوەن فکر لەو بوارەدا سەرەتا بەیتی وەک ژانڕێکی ئەدەبی تاریف کرد. پاشان ئەو چوارچێوە جوغرافیایەی لە ڕووی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی کە دەکرێ وەک پانتای بەیتی موکریان دەست‌نیشان کرێ ئاماژە پێکرد.
لە بەشێکی دیکەدا ، دەستە بەندێکی بۆ چۆنێتی مێژووی کار و لێکۆلینەوە لە سەر بەیتان ئاماژە پێکرد کە بە ئۆسکار مان دەست پێدەکا و پاشان ڕەواشاد مامۆستا عووبەید ئەییوبیان ، مامۆستا حوسەینی ، مامۆستا قادر فەتاح قازی هەر کامیان کار و ماندووبوونی جێگای سرنج و ڕێزیان ئەنجام داوە.
لە بەشێکی دیکەدا لە ڕوویی نێوەڕۆک ئاماژەی بە جۆراوجۆری بەیتی کوردی کڕد و باسێکی تەسەلی لە سەر دەوڵەمەندیی بەیتی کوردی لە بوارگەلی جۆراجور کرد کە دەتوانێ دەستمایەی لێکۆلەران بۆ ناسینی کۆمەڵگا و ئینسانی کورد بێ.
له دڕێژەی باسەکەی خۆیی‌دا ، ئیشارەیی کرد بەیتەکان بە ‌پێی چۆنێتی گێرانەوەیی بەیت‌بێژان، پێگەی کۆمەڵایەتی ، شوێن و ناوچەیی نیشته‌جێ بوون ، چۆنێتی بیرکردنە گۆرانیان بە سەردا هاتووە ، هەر بۆیەش هێندێک له بەیتەکان بە چەندین جۆر گوتراون و پێویستە هەموو جۆرەکان تۆمار بکرێن و خۆیی سەرچاوەیەکی گرینگە بۆ لێکۆلینەوە بۆ لێکۆلەران.
☜ لە بەشێکی دیکەدا کۆمەلە کتێبی چاپ‌کراوی “گەنجی سەر بەمۆر” کە تا ئێستا بەخۆشێوە شەش بەرگی چاپ و بڵاو کراوەتەوە و بە خۆشێوە چەندین بەرگی ‌تریشی ئامادەی چاپە، خستە بەر باس و ئاماژەی کرد بە چۆنێتی کارکردنی خۆیی لەو پرۆژە‌دا و تیشکی خستە سەر ئەو وردەکاریانەی کە لەو پرۆژەدا لە لێکۆلینەوەکەی‌دا بە لایەوە گرینگ بووە.
جێگای ئاماژەی لە کۆتایی کۆرەکەدا وێنە و ناوی بەشێک لە بەیت‌بێژانی ناوچەی موکریان بە نیشانەی وەفا و حورمەت کە بەیتەکان لە زار و زمانی وان تۆمارکراوان نیشان درا.

ڕێکەوت: ۲۶ /٣/ ١٤٠٤

https://t.me/nawendy1/902

بۆ وەرگرتنی فایلی دەنگی ئەودانیشتنە کلیک بکە سەر ئەو لینکەی ژێرەوە (دەست داگرە سەر ئەو بەستەر یا بەستنە) کە دەتبەستێتەوە بە فایلی دەنگی دانیشتنەکە لە تێلێگڕام.
کە پێوەندیت نیە بە تێلێگڕام دەتوانی بۆ وەرگرتنی فایلەکە ڕاستەوخۆ پێوەندی بگری بە ژمارە تێلێفۆنی بەشی پێوەندی ماڵپەڕەکەمان.

https://t.me/nawendy1/904

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *