جامی, دانیشتنی حه‌وتوانه

دانیشتنی حەوتوانە 62

 

◉ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی◉

شێست و دووەمین دانیشتنی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بەڕێوە چوو.

تەوەر: خوێندنەوە بەرهەمی ئازاد
وتاربێژ: ئەندامانی بەشدار
کۆڕگێڕ: قاسم تاباک

شێست و دووەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداریی ئەندامانی جامی، تاقمێک لە نووسەران و هۆگرانی فەرهەنگ و پرسە کۆمەڵایەتێکان و ژمارەیەک لە قەڵەم‌بەدەستان، ڕۆژی دووشەممۆ ٢٠ی گەلاوێژ ١٤٠٤ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەند بەڕێوە چوو.

☜ ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی لە دڕێژەی ئێوارەدانیشتنەکانی حەوتووانەی خۆی‌دا، ئەو دانیشتنەی تەرخان کرد بۆ خوێندنەوەی بەرهەمی ئەندامان و بەشداربووانی کۆرەکە.
سەرەتا بەڕێز بەفرین شەرەفکەندی چیرۆک‌نووسی مەهابادی چیرۆکی خۆێندەوە. ئەو چێرۆکە لە لایەن ئامادەبووان قسەوباسێکی تایبەتی لەسەر کرا. پاشان ، بەڕێز مستەفا مەمولودی (شێرکۆ) وەرگێر و شاعیری مەهابادی پارچە غەزەڵێکی خوێندنەوە . ئەو غەزەلە بۆ هۆیی ئاوردانەوەیەک لە گوتاری ئەدەبی کلاسیکی کوردی و بۆشایی خوێندنەوەیەکی مێتۆدیک و مەعریفەتناسانە.
له بەشێکی دیکەیی کۆرەکە ، غەوارە شاعیر و قەڵەمێکی نوێی ئەدەبی کوردی چیرۆکێکی خوێندەوە. چیرۆکەکە لە ڕوانگەی جۆراوجۆر باسی لەسەر کرا.

☜ جێگای ئاماژەیە ، ئەوبەڕێزانە لەسەر بابەتەکان قسەیان کرد : ئەحمەد بەحری، حەسەن سەرداری، خاتوو دانیش‌پەژوو، د. خالەق جەلیل‌نژاد، مەحمەد عەبدوولاهی، قاسم تاباک ، فەهمی

ڕێکەوت: ٢٠ / ٥ / ١٤٠٤

https://t.me/nawendy1/1075

بۆ وەرگرتنی فایلی دەنگی ئەودانیشتنە کلیک بکە سەر ئەو لینکەی ژێرەوە (دەست داگرە سەر ئەو بەستەر یا بەستنە) کە دەتبەستێتەوە بە فایلی دەنگی دانیشتنەکە لە تێلێگڕام.
کە پێوەندیت نیە بە تێلێگڕام دەتوانی بۆ وەرگرتنی فایلەکە ڕاستەوخۆ پێوەندی بگری بە ژمارە تێلێفۆنی بەشی پێوەندی ماڵپەڕەکەمان.

https://t.me/nawendy1/1077

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *