جامی, دانیشتنی حه‌وتوانه

دانیشتنی حەوتوانە 70

       

 

 

◉ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی◉ 

حەفتاهەمین دانیشتنی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بەڕێوە‌چوو.

تەوەر: دیداری تایبەتی سەقز
وتاربێژ: نووسەران و هونەرمەندانی سەقز
کۆڕگێڕ: میلاد ئەمانۆڵاهی

دانیشتنی ژومارە حەفتاهەمین ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداریی ئەندامانی جامی، تاقمێک لە نووسەران و هۆگرانی فەرهەنگ و ئەدەبی شاری سەقز ڕۆژی دووشەممۆ ١٤ی ڕەزبەر ١٤٠٤ هەتاوی لە نووسینگەی ناوەند بەڕێوە چوو.

☜ ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی لە دڕێژەی ئێوارەدانیشتنەکانی حەوتووانەی خۆی‌دا، ئەو دانیشتنەی تەرخان کرد بۆ بابەتێکی گرینگ لە ژێر سەردێری “دیداری تایبەتی سەقز ” کە لە لایەن بەشێک لە نووسەران و بیرمەندانی شاری سەقز پێشکەش ‌کرا.**
سەرەتا قاسم تاباک داوای لە کاک ئەحمەد بەحری کرد بە نوێنەرایەتی ناوەندی جامی بەخێرهاتنی هاوڕێیانی سەقز بکا. باشان کۆرەکە بە شاعیر خۆش زەوقی سەقزی کاک میلاد ئەمانۆلاهی سپێردرا تا بە هاوکاری نووسەران و شاعیرانی خۆشەویستی سەقز کۆرەکە بەرێوەبەرێ. جێگای ئاماژەیە لەو ئێوارە کۆڕە خاتوو نەرمین ئیبراهیم‌ئازەر (تەوار) کتێبی شێعر تازە چاپکراوی خۆیانی بە ئامادەبووان ناساند و چەند پارچە شێعری خوێندەوە.
لە لایەن میوانانی شاری سەقز ئەو بەڕێزانە بەو بابەتانەبەشداری ئەو دانیشتنە بوون:
١- بەرێز برایم شەوقی وەرگێر و نووسەر بە چیرۆکێکی بواری منداڵان
٢- دوکتور هیوا مەجیدی لە بواری مێدیا و دەوری مێدیا.
٣-دوکتور شەمال ئیسماعیل‌پوور لە‌سەر پرسی فێرکاری زمانی کوردی.
٤-خاتو سروە لەحمی بە پارچە شێعرێکی خۆی
٥-خاتو دوکتور شلێر ڕەشیدی بە دوو پارچە شێعر
٦-کاک ڕەزا شەجیعی بە باس لە چوارچێوەی تێکۆشانی فەرهەنگی – کۆمەڵایەتی شاری سەقز
٧- کاک فەرهاد ئەمین‌پوور سەبارەت بە چۆنێتی گۆرانکاری و سەرهەڵدانی نوێی فکر لە کوردستان.
☜ جێگای ئاماژەیە هونەرمەندی خۆش زەوقی شارەکەمان بەڕێز کاوە چەلەبی بە چەند پارچە موسیقای ڕەسەن کۆڕەکەی جوانتر و ڕازاوەتر کرد.

ڕێکەوت: ۱۴۰۴/۷/۱۴

https://t.me/nawendy1/1228

بۆ وەرگرتنی فایلی دەنگی ئەودانیشتنە کلیک بکە سەر ئەو لینکەی ژێرەوە (دەست داگرە سەر ئەو بەستەر یا بەستنە) کە دەتبەستێتەوە بە فایلی دەنگی دانیشتنەکە لە تێلێگڕام.
کە پێوەندیت نیە بە تێلێگڕام دەتوانی بۆ وەرگرتنی فایلەکە ڕاستەوخۆ پێوەندی بگری بە ژمارە تێلێفۆنی بەشی پێوەندی ماڵپەڕەکەمان

 

https://t.me/nawendy1/1229

https://t.me/nawendy1/1230

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *